هاورێیانی قه‌شمه‌ر
سڵاو
ماوه‌یه‌که وێبلاگی قه‌شمه‌رئاوای نوێ که‌وتۆته به‌ر فیلتێری دڕندانه‌ی نه‌یارانمانه‌وه و به‌م کاره گوشارێکی گه‌وره‌یان خستۆته سه‌ر شۆڕشی رزگرایخوازی قه‌شمه‌رانی جیهان به گشتی و قه‌شمه‌رانی قه‌شمه‌رئاوا به تایبه‌تی !!
کاکه با بێین رێگه چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م کێشه‌یه بدۆزینه‌وه!
ئه‌م فیلتێر کردنه دوا به دوای بابه‌ته‌که‌ی کاروان رووی دا ، ئه‌و چه‌ند رۆژه رێژه‌ی هات و چۆ له قه‌شمه‌رئاوا چوبووه سه‌ره‌وه !! له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و بابه‌ته و له بابه‌ته‌کانی پێشوو دا ، بۆ وێنه بابه‌ته‌که‌ی ناسر ، وشه‌ی ...یر و ...وز به کار هاتبوو و ئه‌م شێوه نووسینه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک شێوه نووسینی فارسییه‌که‌یه‌تی (به تایبه‌تی بۆ سیره‌تی پیاو) و له لایه‌کی تره‌وه به پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕ پێکراو گوایه رێژه‌ی گه‌ڕان به دوای ئه‌و دوو وشه‌یه له گووگڵ دا زۆر زۆر زۆره و ئه‌مه کارێکی کرد دوای به دوای بابه‌ته‌که‌ی ناسر و کاروان رێژه‌ی دیتنی وێبلاگی قه‌شمه‌رئاوا له به‌ر ئه‌و وشانه بڕواته سه‌رێ و وێبلاگی قه‌شمه‌رئاوا فیلتێر کرێ !!
هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا مه‌به‌ستم چه‌واشه‌کاری یا خود "قوربانی کردنی قوربانی" نیه !! یانی گه‌ره‌کم نیه بڵێم ئه‌وه خه‌تای کاروان و ناسر بوو که ئه‌م وێبلاگه فیلتێر کرا ، به‌ڵکوو ئه‌مه کێشه‌یه‌کی ئاساییه و له جیات ئه‌وه‌ی که‌سێک تاوانبار بکه‌ین وا باشتره رێگه چاره‌یه‌کی بۆ بدۆزینه‌وه !!
من چه‌ندین پێشنیارم هه‌یه :
1 - کاتێ له ناو خاکی ئێرانه‌وه سه‌ردانی وێبلاگی قه‌شمه‌رئاوا ئه‌که‌ی ،چاوت به‌و په‌یامه‌ی خواره‌وه ئه‌که‌وێ :
مشترک گرامي
دسترسي به اين سايت امکان پذير نمي باشد
در صورتي که اين سايت به اشتباه فيلتر شده است با پست الکترونيکي
با درج نام دامنه مورد نظر در موضوع نامه و ارايه توضيحات لازم
مکاتبه فرماييد
به پێی ئه‌و ئیمه‌یله‌ی ئه‌وانه داویانه، ره‌نگه ئه‌گه‌ری لابردنی فیلتێرهکه هه‌بێ ، به‌و مه‌رجه‌ی ئێمه له سه‌ر ئیزنی ناسر و کاروان بابه‌ته‌کانیان لابه‌ین !! یان ئه‌گه‌ر بابهتهکانیشمان لا نه‌برد ئه‌وا ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌و دوو وشهئاماژه پێکراوهیان تێدایه به‌م شێوه بنووسینه‌وه : ...یر و ...وز !!
پاشان ئیمهیلێکیان بۆ بنێرین !! من داوا ئه‌که‌م هه‌ر کام له ئێمه ئیمه‌یلێک بنێرین و له‌ودا ئاماژه بکه‌ین ئه‌م وێبلاگه وێبلاگێکی گرووهیه تایبه‌ت به ته‌نز به زمانی کوردی !!
2 - دوای 10 رۆژ کاتێ وه‌ڵامی ئیمهیلهکامانیان نه‌داوه ، ئه‌وا قهشمهرئاوایهکی نوێ دامه‌زرێنین !!
تێبینی :
1- من ناتوانم هیچ کام له بابه‌تی براده‌ران و خوشکانی قه‌شمه‌ر بخوێنمه‌وه و ڕاو بۆچوونیان له سهردهڕبڕم ، به داخه‌وه فیلتێر شێکهنێشم نیه !! بۆیه زۆر حه‌زم ده‌کرد خه‌ونه‌که‌ی دژهۆنیم خوێندباوه ، که‌چی هه‌ر نه‌متوانی !! به‌ڵام ئه‌توانم له رێگه‌ی بلاگفاوه بچمه ناو وێبلاگه‌که و دوایین کامێنته‌کان بخوێنمه‌وه !! تکایه با جیددی بکه‌وینه شوێن ئه‌م کێشه‌یه !!!
2- ئه‌رکی لابردنی ئه‌و بابه‌تانه یا خۆ سانسۆرکردنی ئه‌و وشانه ئه‌که‌وێته ئه‌ستۆی قه‌یخا یا نووسه‌رانی بابه‌ته‌کان !! یان که‌سێک که پاسۆرد و یۆزێری عه‌سڵی پێیه !!تکایه با زوو ده‌ست به کار بین !!
3- ناردنی ئیمهیل ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موو قه‌شمه‌رێکی به شه‌ره‌ف و رزگاریخوازه تا به‌ڵکوو ئه‌م به‌شه له خاکی قه‌شمه‌رئاوا که ئێمه دانیشتووی ئه‌وێین ،رزگاری بێ !!
4- ئه‌توانین بۆ ئه‌وه‌ی هێز و وره‌ی خۆمان به نه‌یارانمان نیشان ده‌ین ، که‌مپه‌ینی یه‌ک میللۆن ئیمهیل رێ بخه‌ین !!
ئه‌وانه‌ی سێ چوار ئیمه‌یلیان هه‌یه به هه‌ر سێ چوا ئیمه‌یله‌که بینێرن !! ها ؟ کوره خۆ ماڵته پووڵی تێناچێ !!
یه‌ک میللۆن ئیمهیل بۆ پشتیوانی له قه‌شمه‌رئاوا
به هیوای قهشمهرئاوایهکی بێ سانسۆڕ و بێ فهیلتێر !!
میرزا
سه‌رۆکی کومیته‌ی دژه فهیلهتێر له قه‌شمه‌رئاوا
1 /2/3
رۆژهه‌ڵاتی قه‌شمه‌رئاوا

