قه‌شمه‌ر ئاوا ئاوا بێ ، شوێنێک بۆ ئاڵ و گۆڕه
پیاو هه‌ر به خۆی ناڵێ پیاو ، ژنیش شۆفیر ماتۆڕه
مافی یه‌کسانیان هه‌یه ، که‌س له که‌س ناکا مۆڕه
ئه‌وه‌ی لێره ده‌نووسێ ، خوێنده‌وار و پسپۆڕه
دنیا یانی تڕه‌هات ، باقییه‌که‌ی قسه‌ی قۆڕه
ئێره قه‌شمه‌رئاوایه ، شوێنی قهشمهرێکانه
سه‌رێکی له هه‌ولێره ، سه‌رێک له مه‌ریوانه
نه خوای لێیه نه مه‌لا، راست بڵێم کافرستانه
دروشمه‌که‌ی هه‌ڵگری ، ئاخرین ئاڵ و گۆڕه
دنیا یانی تڕه‌هات ، باقییه‌که‌ی قسه‌ی قۆڕه
ئێمه هه‌موو قه‌شمه‌رین ، خاوه‌نی مانیفێستین
نه‌ک به سه‌رۆک حیزبه‌کان ،به‌ڵکوو به خواش ئه‌وه‌ستین
کاتێک ده‌ور هه‌ڵگرین ، به هیچ که س راناوه‌ستین
هه‌ر که‌س دژی ئێمه بێ ، جێی ناوه‌راستی گۆڕه
دنیا یانی تڕه‌هات ، باقییه‌که‌ی قسه‌ی قۆڕه
گه‌ر ده‌تهه‌وێ قهسمهر بی ، ده‌بێ زۆر نێره‌که‌ر بی
وه‌ک مازوو بۆ خۆت خوا بی ، هه‌ر خۆشت پێغه‌مبه‌ر بی
حیزبێک بی هه‌ر خۆت کادر و پێشمه‌رگه و سێکهرتر بی
هه‌ر که‌سێ که قه‌شمه‌ر بێ ، خاوه‌نی مانیتۆڕه
دنیا یانی تڕه‌هات ، باقییه‌که‌ی قسه‌ی قۆڕه
تاکه خوای قه‌شمه‌رئاوا ، هه‌ر حه‌زره‌تی مازوویه
کتێبی پیرۆزی مه ، که‌لامی قهیتهرقوویه
ئه‌وه‌ی لێره ده‌نووسرێ ، نه سێحره و نه جادوویه
ژیان به بێ قه‌شمه‌ری ، پڕ له خه‌م و ناسۆڕه
دنیا یانی تڕه‌هات ، باقییه‌که‌ی قسه‌ی قۆڕه
"میرزا و حه‌زره‌تی کامیل"
تێبینی :
1 - بۆ ئه‌وه‌ی قه‌شمه‌رئاوای نوێ ته‌واو له مێژووی پڕ له شانازی و سه‌روه‌ری خۆی دانه‌بڕێ ، به شێکی زۆر له "سروودی قه‌شمه‌رئاوای کۆن" لێره‌دا هاتۆته‌وه . جێی ئاماژه‌یه سروودی نه‌ته‌وه‌یی قه‌شمه‌رئاوای کۆن هۆنراوه‌ی حه‌زره‌تی کامیله.
2- ئه‌م سرووده دیارییه‌کی بچووکه بۆ هه‌موو قهسمهرانی جیهان به گشتی و قه‌شمه‌رانی قه‌شمه‌رئاوا به تایبه‌تی!!

