چه‌له‌حانێ قیزه‌ونه‌کانی من و کامیل ، که جار به جار به ده‌ستی قه‌شمه‌ران و ناقه‌شمه‌ران ، خۆێی له سه‌ر ده‌کرا ، ده‌مخاته‌وه بیری ئه‌و کاتانه‌ی چه‌له‌حانێکانی کامیل و قه‌یخای پێشوو له قه‌شمه‌رئاوای کۆن دا .. ئای چه‌نده ئه‌و چه‌له‌حانێیانه‌م پێ ناخۆش بوو.. چه‌نده هه‌وڵم دا قه‌شمه‌رئاوا نه‌رووخێ و وه‌چه و بنه وه‌چی لێ نه‌که‌وێته‌وه... کامیل له لایه‌ک وه‌ک ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی رۆڵی تایبه‌تی هه‌بوو له کاول کردنی قه‌شمه‌رئاوای کۆن دا .. له‌و لاش مازوو به دانانی چه‌ت کردنه‌کانی شه‌وانه له گه‌ل قه‌یخای کۆن و هه‌ڵماڵینی نهێنیه‌کانی سه‌ر مه‌سنجر ، لایه‌نێکی دیکه‌ی شه‌ره قه‌شمه‌ری بوون..
زۆر به‌داخه‌وه‌م که یه‌کێک له نزیکترین دۆستانم کێشه‌ی من منایه‌تی له ده‌روونیا هه‌یه و به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو پێ خۆشه خۆی بنوێنێ .. من نه‌ک وه‌ک قه‌یخا ، به‌ڵکوو وه‌ک دۆستێک ده‌مهه‌ویست ، ئه‌و کێشه‌ی من منایه‌تی کامیله ، که بوو به هۆی ئه‌وه‌ی ناسریش دڵی بیه‌شیت و قه‌شمه‌رئاوا به جی بێڵێ... وه‌ک کارێکی ناشیرین پێی بسلمێنم .. به‌ڵام .. به داخه‌وه.... ؟؟!!!
کامیل به‌راستی ئیهانه‌یه‌کی گوره‌یه که ده‌ڵێی:" خۆشت 1 ساڵه دیار نی".
نکوولی له‌وه دا ناکه‌م و هه‌زاری وه‌ک قه‌شمه‌رئاوا یان باشتر بڵێم چه‌له‌حانێ ئاوا ده‌که‌م به قووربانی کاروان(قوون به گێچه‌ڵ) ، که‌سیکی وه‌ک کاروان به ده‌یان جار چاکه‌ی ده‌رهه‌ق به من کردوه و چه‌ک کردنی ئه‌ویش ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی قه‌شمه‌ران دایه نه‌ک دژایه‌تی له‌گه‌ل ئه‌و به‌ڕێزه‌دا.. من ئه‌و به‌ڕێزه هه‌ر به دۆستی خۆم ده‌زانم و ئه‌گه‌ر کاره‌کانی من یه‌عنی پاکتاو کردنی قه‌شمه‌رئاوا له جوێن و گێره‌شێوێنی و من منایه‌تی به دیکتاتۆری ده‌زانن ئه‌وا من قه‌شمه‌رئاوا له ئه‌وپه‌ری رێزم دا بۆ ته‌واوی قه‌شمه‌ران به جێ دێڵم .. من ئه‌م رێچکه‌ی که به سه‌ر قه‌شمه‌رئاوا دا زاڵه پێم ته‌حه‌موول ناکرێ.. یان لانی که‌م له‌گه‌ل بیر و بۆچوونی من دا ناگوونجێت..
ئه‌و که‌سانه‌ی له گه‌ل بار و دۆخی هه‌ر لایه‌ک بۆیان ناکرێ وله گه‌ل جه‌ماعه‌تی ده‌ور و پشتیان دا هاو بیر نین ، سێ رێگایان هه‌یه ، یان ده‌بێ هه‌ڵ بێن ، یان ده‌بێ خۆڕاگرانه خه‌بات بکه‌ن ، یان ده‌بێ له سووچێک دا بێده‌نگ بن ... من له‌م بار و دۆخه‌ی ئێستا دا هه‌ڵ نایه‌م ، تا توانیم خه‌باتم کرد ، ئه‌وا ئه‌م جاره ده‌خزێمه کونێکه‌وه و بێده‌نگی باڵ به سه‌ر بیر و بۆچوون و دیکتاتۆریه‌تی من دا ده‌کێشێت ... تا ده‌رفه‌تێکی دیکه ... ئه‌ڵبه‌ت هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌مه‌وه ئه‌م کاره‌ی من له به‌رژه‌وه‌ندی زۆر به‌ی خه‌ڵکی قه‌شمه‌رئاوا دایه و هیچ دڵگرانی و دڵیه‌شانیه‌ک له پشتیه‌وه نیه ...
یه‌کێک تر لر پرنسیبه ناشیرینه‌کانی که‌سانی وه‌ک کامیل ئه‌وه‌یه ؛ پێیان خۆشه ئه‌ندامان زۆر بن و بۆر بن.. ئیتر هه‌ر چۆن بن فه‌رق ناکا.. به‌ڵام من له‌و بڕوایه‌دام با دوو که‌س بن و چالاک بن ، نه‌ک ده که‌س بن و ناچالاک و گێره‌شێوێن بن ..
ئه‌گه‌ر کامیل له بیری بێت ، له کاتی دامه‌زراندنی ئه‌م قه‌شمه‌رئاوا تازه‌یه دا به‌رده‌وام جه‌ختم له سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه وریا بن ، ئاگات بێ ئه‌م جاره با ئه‌م قه‌شمه‌رئاوایه‌ش نه‌شێوێ.. ئه‌گینا ده‌بینه به‌زمی سه‌ر زاران.. به‌ڵام من وای بۆ ده‌چم به رۆشتنی من که له گه‌ل ئه‌و بیر و بۆچوونانه دا ناتوانم خۆم بگونجێنم . له هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌یه قه‌شمه‌رئاوا به‌رده‌وام ده‌بێ .. به شانازیه‌وه ده‌کشێمه‌وه..
داوا له کامیل ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ئینشعابی کرد و قه‌شمه‌رسیتی دامه‌زراند و درێژه‌ی پێ دا ، ئیتر له کاتی بچووکترین کێشه دیسانه‌وه ده‌س نه‌کات به من منایه‌تی و منت کردن به سه‌ر ئه‌م و ئه‌و دا و به نێوچاوانی قه‌شمه‌ره‌کانی مه‌ده‌وه و ئه‌وان به پیاز پاکه‌ر دامه‌نێ، با ئه‌وانیش له ده‌ورت نه‌کشێنه‌وه...
داوای لێ بووردن ده‌که‌م له‌و ئازیزانه‌ی بووم به مایه‌ی سه‌رلێشێواویان..
هه‌ر که‌س پێی خۆشه ببێته قه‌یخا ، مایله‌کی بنێرێ بۆ (qeshmer2@gmail.com)تا کوو یوزر و پاسووردی قه‌شمه‌رئاوا له گه‌ل یوزر و پاسووردی (Gmail)بۆ بنێرم ..

