تێبینیی پێشوه‌خت: ده‌مهه‌ویست ئه‌و بابه‌ته وه‌ك پۆستێكی نوێ له قه‌شمه‌رئاوای نوێ دا دانێم به‌ڵام قه‌یخای دیكتاتۆر رێگای نووسینی بابه‌تی له من گرتووه. مه‌جبووری كردم به هاوكاریی مه‌لا ناڵبه‌ندی هاوڕێم ئه‌و بابه‌ته دانێم. قه‌یخا به‌و كارانه‌ت حوكمی مه‌رگی خۆت و رووخانی قه‌شمه‌رئاوا ئیمزا ده‌كه‌ی. مه‌یكه با نه‌یكه‌م. (ئيمزا: حه‌زره‌تی كامیل)
قه‌شمه‌رانی جیهان یه‌ك گرن:
با قه‌شمه‌ران بڕیار بده‌ن من كام یه‌ك له‌و دوو وڵامه‌ی خوا‌ره‌وه بخه‌مه به‌ر ده‌ستی قه‌یخا؟
یه‌ك:
قه‌یخا تۆ وادیاره له بنه‌ماكانی قه‌شمه‌ریسم حاڵی نه‌بووی. من له بابه‌تی پێشوو دا كوتبووم شتی جیددی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م دا دانانێین. داواشم كردبوو به‌حسی جیددی نه‌كرێ. ئه‌و نووسراوه‌یه‌شم قه‌شمه‌رییه‌ك بوو و هیچی تر.
به‌ڵام مادام ده‌یكه‌یه كه‌ڵه‌گایی ده‌چم بۆخۆم له قه‌شمه‌رسیتی ده‌نووسم. پاشان میرزا برای من نییه و برای خۆته. له‌خۆڕا له منی مه‌كه به برا. ئێمه ته‌نیا تۆزێك ته‌فاهوم و په‌یماننامه‌یه‌كی ستراتێژیكمان هه‌یه و هیچی تر.
من له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی خه‌ڵك نیم. خۆشت ده‌زانی قه‌شمه‌رئاوای تازه له هه‌ولێر و له ماڵه‌كه‌ی من و ناسر دروست كرا و با‌نێر و دروشمیش هه‌ر من بۆم چاك كرد و ناسریش 1 ساڵ به ته‌نیا رایگرت. من پێم وایه كه‌س بۆی نییه ناسر یا كه‌سی دیكه ده‌ربكا. به‌ڵام ده‌توانین داوا له ناسر یا قوون به گێچه‌ڵ یا كه‌سانی تر بكه‌ین كه وا نه‌نووسن. ئیتر به قسه‌مان ده‌كه‌ن یا نایكه‌ن وه‌باڵ به‌ستۆی خۆیان. ناسر خۆی تۆرا من قه‌ت نه‌مویست ده‌ریكه‌م. دوایه‌ش چووم زۆرم قسه له‌گه‌ڵ كرد. ئه‌وه 2 پێشنیاریشم داوه بۆ ئه‌وه‌ی ناسر و قوون به گێچه‌ڵیش بتوانن بنووسن و خه‌ڵكیش نه‌توانێ گله‌ییان لێ بكا.
به‌ڵام قه‌ت ئیزنی ئه‌وه به خۆم ناده‌م كه‌س ده‌ربكه‌م. خۆ موڵكی بابم نییه. جه‌نابیشت كه كرایه كوێخای ئاوایی له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه وتت به‌رده‌وام ئینتێرنێتت ده‌بێ و ده‌توانی به‌ڕاستی كوێخا بی و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كه‌ی و ئاوه‌دانی كه‌یه‌وه. به‌ڵام خۆشت 1 ساڵه دیار نی. تازه ئه‌وا ئێمه هاتووینه‌وه و به ته‌ماین شتێك به شتێك بكه‌ین لێمان بووی به كه‌ڵه‌گا.
نووسیوته: ده‌سه‌ڵات ، ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵام بریا بفرمووی ده‌سه‌ڵات کێ ده‌یدا ، با منیش وه‌ک جه‌نابت ببم به خاونی ده‌سه‌ڵاتی گیره‌شیوێنی و ئینشعاب که له حیزبه‌کانتانه‌وه فێر بوون و ده‌تانهه‌وێ ئێمه‌ش وه‌ک ئێوه بیر بکه‌ینه‌وه .. تا پێمان بکرێ جاشیه‌تی بۆ حیزبه‌کان بکه‌ین و ئه‌گه‌ر پێمان نه‌کرا ئه‌وا ده‌س ده‌که‌ین به ئینشعاب
وڵامه‌كه‌ی زۆر ساده‌یه: ده‌سه‌ڵاتی تۆ له قه‌شمه‌رئاوا به بابه‌ته‌كانته. به ئاماده‌بوونی به‌رده‌وامته. به نووسینی بۆچوون و به‌شداریكردن له چه‌له‌حانێكان دایه. من ده‌سه‌ڵاتی خۆم له‌و شتانه وه‌رده‌گرم. من له‌وه‌ی وه‌رده‌گرم كه هه‌وڵ ده‌ده‌م خه‌ڵك بۆ ئێره راكێشم به‌ڵام تۆ 1 ساڵه قه‌یخای، 1 نه‌فه‌ری تازه‌ت نه‌هێناوه هیچ، كۆنه‌كانیشت نه‌گه‌ڕانده‌وه. تۆ گله‌یی له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌كه‌ی كه كۆبونه‌وه‌یان نه‌بووه . به‌ڵام ئه‌وه خه‌تای جه‌نابته. جه‌نابت قه‌یخای چاك نی ده‌نا ئه‌و خه‌ڵكه‌ت كۆ ده‌كرده‌وه. به‌ڵام من بچووكترین كارێكی كه كردم ئه‌وه بوو جه‌نابتم وه قسه هێنا و له خه‌وی زستانی وه‌خه‌ربه‌رم هێنای. ئه‌وه 13 هاتووه، مه‌لا ناڵبه‌ند هاتووه، ئه‌وه دژهۆنی و بنار به‌ڕێون بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وه شێخ و ئاغام بۆ ئاوایی دۆزیوه‌ته‌وه. و زۆر شتی دیكه‌ش كه من به مانگێك كردوومه و تۆ به ساڵێك نه‌تكرد.
باشه مه‌به‌ستت له جاشێتی بۆ حیزبه‌كان چییه؟ تۆ به كێ ده‌ڵێی جاشی حیزبه‌كان؟ بۆ ئێران هه‌ر جاشێتییه و بۆ حیزبه‌كان هه‌ر جاشێتییه؟ من به شانازییه‌وه ئێستا حیزبایه‌تی ناكه‌م. ئه‌و كاتیش كه ده‌مكرد هه‌ر به شانازییه‌وه ده‌مكرد.
ئاوا بیكه‌یه كه‌ڵه‌گایی ده‌چم قه‌شمه‌ر سیتی ئاوه‌دان ده‌كه‌مه‌وه: قه‌رار بێ قه‌شمه‌رئاوات پێ كاول كه‌م. وای لێ ده‌كه‌م بچی ده‌ستی ناسر و قوون به گێچه‌ڵ ماچ كه‌ی بۆ ئه‌وه دوو جنێوی تێدا بنووسن به‌ڵام نه‌ینووسن. ناكا خۆت له من به دڵسۆزتر بزانی بۆ قه‌شمه‌رئاوا؟ قسه‌ی ئاخری من ئه‌وه‌یه یا جه‌نابت قه‌شمه‌رئاوا وه‌ك خۆی لێ ده‌كه‌یه‌وه یا ئه‌وه‌ی پێم كوتی ده‌یكه‌م.
...............................
دوو:
كوڕه قه‌یخا به قورعان بوویه نووری مالكی. هه‌ر له‌شكر دێنی و 24 سه‌عات مۆڵه‌ت ده‌ده‌ی. به ده‌ستی خۆم چم كرد له خۆم.
كوڕه قه‌یخا من شۆخیم كرد ئینشعابی چی و شتی چی. 24 سه‌عاتیشی ناوێ. ئه‌وا ده‌چم قه‌شمه‌رسیتی ده‌ڕووخێنم و گاسنی وه‌به‌رد ه‌ده‌م ده‌یكێڵم و هه‌مووی ده‌كه‌مه شووتی. ئه‌وساڵ بێستانی چاكم ده‌بێ.
خه‌ڵكینه ئه‌و كێشه‌یه‌ی نێوان من و قه‌یخاش شتێكی شه‌خسییه و ئه‌وه من ئاو به ئاگر داده‌كه‌م تكایه ئێوه بێنزینی پێدا مه‌كه‌ن.
خۆ من له ئینشعابه‌كه‌ی پێشوومان 2 وێبلاگم دروست كرد ئێستاش كه ئێستایه بابه‌تم نه‌خستنه سه‌ر. به داخه‌وه هه‌موو كه‌س ئینشعابه‌كه‌ی ئه‌و كاتی به‌راست گرت و كه‌س بیری نه‌كرده‌وه ئه‌وه‌ش جۆره قه‌شمه‌رییه‌كه.
به‌ڵام قه‌یخا من ئاوا كوڕی چاك نه‌بوایه‌م به‌و كاره‌ت تۆوی شه‌ڕێكی براكوژیت ده‌چاند كه ته‌نیا به شه‌هید بوونی جه‌نابت كۆتایی پێ ده‌هات.
كارێكی باش نییه ئه‌و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شانه. من ئه‌گه‌ر قه‌شمه‌رسیتیش داخه‌م هه‌ر كات حه‌زم لێ بێ ده‌توانم سه‌رله‌نوێ بیكه‌مه. كوڕه رقم هه‌ستێنی له سه‌ر هاستی خۆرهه‌ڵات نیوز سایتی قه‌شمه‌رئاوا.نێت داده‌نێم ها. كوڕه هه‌ڕه‌شه له من مه‌كه. خۆت ده‌زانی ناسر و قوون به‌گێچه‌ڵ و میرزا و .... و 13 و مه‌لا ناڵبه‌ند و بنار و دژهۆنی و باجی له‌وێر و براژن و حه‌زره‌تی مازووی ره‌حمه‌تیش هیچیان له‌گه‌ڵ جه‌نابت نین و نابن. من ئه‌وه ده‌سڕمه‌وه به‌ڵام ئه‌و كاره‌ت جوان نه‌بوو.
تێبینی:
قه‌شمه‌ریترین به‌شی نووسینه‌كه‌ت ئه‌وه بوو كه نووسیبووت: قه‌شمه‌رئاوا هی یه‌ک که‌س نیه و هه‌ر که‌سیش ئیجازه‌ی نیه مافی که‌سانی دیکه پێشێل بکات
...............................
قه‌شمه‌رانی جیهان یه‌ك گرن:
با قه‌شمه‌ران بڕیار بده‌ن من كام یه‌ك له‌و دوو وڵامه‌ی خوا‌ره‌وه بخه‌مه به‌ر ده‌ستی قه‌یخا؟

