دیكتاتۆرییه‌تی قه‌یخا، هه‌نگاوێك به‌ره‌و ئینشعابێكی تر
قه‌یخا ئه‌و قه‌باحه‌ته چییه؟ بۆ ئابڕوومان ده‌به‌ی؟ خۆ تۆ هیتلێر و موسولینی و شتی وا نی.
ئه‌وه‌ڵه‌ن جه‌نابت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بڕیارانه‌ت پێ نه‌دراوه. تۆ ته‌نیا به‌رپرسی قووه‌ی موجرییه‌ی و نابێ هه‌قت به‌سه‌ر قانوون و شتی واوه بێ و له خۆته‌وه یاسا دابڕێژی. تۆ ته‌نیا ئه‌و بڕیارانه به‌ڕێَوه ده‌به‌ی كه كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌سندی ده‌كا و چاوه‌دێری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی.
كاكه گیان ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له قه‌شمه‌رئاوای نوێ دا بۆ دانی یوزێر و پاسوۆرد و نووسینی بابه‌ت سنوور و به‌ره‌به‌ستمان داناوه تا راده‌یه‌كی زۆر قه‌شمه‌راوامان به‌رته‌سك كردۆته‌وه، ئیتر ئه‌و بڕیاره قۆڕه‌ی جه‌نابت بۆ سنووردار كردنی بۆچوون له‌پای چی؟ جا بۆ نایه‌ی ده‌می خه‌ڵكیش ببه‌ستی؟
خۆت ده‌زانی زۆربه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه ده‌نووسرێ نه‌ك له‌سه‌ر بابه‌ت به‌ڵكوو له وڵامی بۆچوونه‌كانی تر دایه. ئه‌وه‌ش واتا مه‌جالێك بۆ دیالۆگ. به واتایه‌كی تر ئه‌گه‌ر نووسینی بابه‌ت مۆنۆلۆگ بێ ئه‌وه خۆی ده‌بێته هۆی دیالۆگ له به‌شی بۆچوونه‌كان دا.بۆ وێنه جار بووه من بۆچوونێكم نووسیوه 5 ده‌قه پاشتر .... له بۆچوونێكدا وڵامی داومه‌ته‌وه و من هه‌ر له‌وێ وڵامێكی دیكه‌م داوه‌ته‌وه. ئه‌و كاره‌ی تۆ به تایبه‌ت كه ره‌نگه رۆژێ جارێك بتوانی بۆچوونه‌كان په‌سند بكه‌ی مه‌جالی ئه‌و دیالۆگانه ناهێلێ و قه‌شمه‌رئاوا ده‌كاته شوێنێكی ویشك و قۆڕ و ناقه‌شمه‌ری.
جا بۆیه له‌و بڕیاره‌ت پاشگه‌ز به‌وه و جارێكی تر بڕیاری وا مه‌ده و بۆچوونه‌كانیش ئازاد كه با خه‌ڵك به كه‌یفی خۆی چی ده‌ڵێ بیڵێ ده‌نا وه‌ك بۆخۆت ده‌زانی من لێره له سای سه‌ری حیزبه‌كانمانه‌وه ته‌واو فێری ته‌كنیكه‌كانی ئینشعاب بووم و به‌شه‌ره‌فم ئینشعاب ده‌كه‌م و جه‌ماعه‌تیش ده‌به‌م له‌گه‌ڵ خۆم.
به تایبه‌ت كه ئه‌و شوێنه‌یبه ته‌مام بچین و ئاماده‌كاریشم بۆ كردووه ، شوێنێكی مۆدێرنه و ناوی قه‌شمه‌ر سیتییه و به یارمه‌تیی میرزا له‌وێ بناغه‌ی پۆست قه‌شمه‌ریسم داده‌مه‌زرێنین.
جا وا مه‌كه با وا نه‌كه‌م.
ئه‌وه‌ش ئادره‌سی قه‌شمه‌ر سیتی به دروشمی:
دنیا یانی قسه‌ی قۆڕ، باقیه‌كه‌شی هه‌ر قسه‌ی قۆڕه
http://www.qeshmer3.blogfa.com/
تێبینی: تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پیلانی قه‌یخا وه‌ك من بۆچوونه‌كانتان وه‌ك پۆستی نوێ دابنێن

