لێم مه‌گرن، چوونكه وه‌به‌ر ده‌ستتان نایه!!!
با له نه‌قڵه خۆشه‌كه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م، كاكه دوای ئه‌وی ماڵمان گواسته‌وه، بووین به جیرانی قه‌برانێكی زۆر زۆر كۆنی پیره هه‌ولێرێ، قه‌بری وای تێدایه باوه‌ڕكه‌ن سێ میتر درێژه و له‌سه‌ر شێوزای "فه‌رخه زیگۆڕات" ساز كراون، ئیتر نه‌قڵی جندۆكه‌و ئه‌وه‌ی من هاندارام جادووگه‌ری كوردیش به ره‌سته‌ی" ته‌ڵپاته لاڵ و پاڵه تاڵه‌ڵی ده‌خۆم"ه‌وه ساز كه‌م با له جێگای خۆی بمێنێ و جارێكی دیكه قولاپه‌ی ئه‌وباسه بگرین، به‌ڵام نه‌قڵه خۆشه‌كه:
كاكه هاتین بووین به جیرانی كابرایه‌ك كه دوو كوڕی پاڵه‌وانی هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌هێزترین پیاوانی كوردتان بینی بێت، ئه‌وه ده‌زانن مه‌به‌ستم له جه‌واد و براكه‌یه‌تی، به‌ڵێ، باوكی ئه‌و دوو پاڵه‌وانه، كه به‌ڕاستی ـ له پاڵه‌وانێتیش به‌س ئه‌خلاقی پاڵه‌وانێتییان تێدا به‌تاڵه ـ پاڵه‌وانن و له هیچی دیكه‌یان كه‌می نییه، هات و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر خۆماڵیانه‌ی لێ كردین، به‌ڵێن چۆن؟!
كاكه تۆپێنمان ده‌كرد، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن تۆپی پێ، به‌ڵێ.. له پڕ تۆپه‌كه‌مان كه‌وته ناو ماڵی كابرای خاوه‌ن پاڵه‌وان، زۆرمان له ده‌رگا دا كه‌س لێی نه‌كریدینه‌وه، من تاقه‌تم نه‌ما، چوومه‌وه ژوورێ، كه كوڕه‌كان هاتنه‌وه ژوورێ له سه‌ر و فڵقیان را دیار بوو قه‌وماوه، به‌ڵێ قه‌ومابوو، كاكی خاوه‌ن به‌ته‌ڵ و پاڵه‌وان، له كوڕه‌كان هاتبۆ ده‌رێ و گوتبووی: هه‌ی خوێڕی هیچ و پووچانه‌ی چرووكی حیزانه، ئێره جێگای تۆپێنه؟ یانی ئێوه نازانن ئێره گه‌ڕه‌كێكی "موئه‌ده‌بی چه‌ك داره؟" ده‌ی وه‌ڵا ساحه‌تێك كوڕه‌كان شێر و رێوییان بۆ هێنابۆوه و ئه‌ویش به گوێی دا نه‌چووبوو، خۆشتره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، بۆ رۆژی دوایی ته‌ماشامان كرد كاكی پاڵه‌واندار، تۆپه‌كه‌ی له‌به‌ره په‌نجه‌ره‌ی ماڵی خۆیان دانابوو، ئه‌وه‌نده پێكه‌نین وه‌خته‌بوو گووبكه‌ین به‌خۆمان دا، ئه‌وه ده‌زانی یانی چی میرزای لامه‌سه‌ب؟
ئه‌وه یانی چاو ترسێنكردن، ئه‌وه یانی تووتك ترسێن كردن، كوڕه میزا به‌شه‌ره‌ف هه‌ربینیا ته‌قه‌یان له‌بناگوێ هه‌ستاندین، كۆڕه له هه‌مووی قۆڕتر ئه‌وه‌یه من قه‌ت شۆرت له‌به‌ر ناكه‌م و په‌نجه‌ره‌كه‌شمان روو به په‌نجه‌ره‌ی ماڵی كاكی پاڵه‌وانداره و هه‌مووجارێ بۆ خۆ گۆڕین قوونم رووت ده‌كه‌م، ئاخر هێشتا په‌رده‌مان نه‌كڕیوه، ده‌ترسم تا په‌رده ده‌كڕین، سه‌گباب فیشه‌كێكم به كونی قوونێوه بنێ، وه‌ڵاهی زۆر خه‌ته‌ره به‌سه‌ری مه‌لای ناڵبه‌ندی!!!
ئه‌وه له‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كاكه له‌وه به‌ولاوه رایده‌گه‌یه‌نم من خاوه‌نی یه‌كه‌م قوتابخانی تایبه‌ت به سێحربازی قه‌شمه‌ریم دامه‌زراندووه و ره‌سته‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه" ته‌ڵپاته لاڵ و پاڵه تاڵه‌لی ده‌خۆم" هه‌ركه‌س بتوانێ بیست جار ئه‌م ره‌سته‌یه به‌بێ هه‌ڵه دووباره بكاته‌وه و یه‌ك جار له ماناكه‌ی حاڵی بێ حه‌تمه‌ن ده‌بێته ساحیر و ده‌توانێ به گسك هه‌ڵفڕێ.
ئه‌وه‌ش له‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه چوونكه من كۆنه شۆڕش شه‌ل و گێڕكه‌ر بووم، به‌خۆم نییه و هه‌میشه له‌م و له‌و به‌گومانم و به‌رده‌وام خه‌ریكی پۆلیس بازی و كۆد ئاشكرا كردن و كۆد دۆزینه‌وه و دز و جه‌رده راونانم و ئێستاش دیسان به‌خۆم نییه و هه‌ست ده‌كه‌م دز و جه‌رده‌مان هاتۆته ناو قه‌شمه‌راوا و ناچارم به‌كۆمه‌ڵێك به‌ڵكه كه هه‌ندێكیان باس ناكه‌م و ئه‌وانی دیكه‌ش لێیان ده‌گه‌ڕێم بۆتان سابیت ده‌كه‌م یانی بۆتان ده‌سه‌لمێنم كه ئه‌و مه‌لا ناڵبه‌نده هه‌مان حه‌زره‌تی ناحه‌زره‌تی ئه‌وه‌یه... ئه‌وه‌كه.. كوڕه چی پێی ده‌ڵێن؟! كوڕه له ناوه‌كه‌ی ڕێم ناوه‌كه‌شیم له‌بیر چۆوه! ده‌ی لێی گه‌ڕێن هه‌ر ئه‌وه‌نده بزانن من هه‌ست ده‌كه‌م و دڵنیام ئه‌و مه‌لا ناڵبه‌نده ده‌ناسم و دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه له داهاتوودا عه‌با و مه‌بای پێ هه‌ڵده‌مه‌وه و به‌جارێكی له مه‌لایه‌تی ده‌خه‌م، ئه‌هـــ ئه‌وه رۆژه‌كه‌یه و دیاری!!!
ئه‌وه‌ش له‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه.
به‌حه‌قی ئه‌و قه‌یته‌ر قوویه‌ی له‌سه‌ر كۆشم داناوه، هه‌تیوه سه‌ر پووتی ئه‌كنوونی میرزای كه‌ر و بارگینان، ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ براژن بچییه ده‌رێ و جێم خاڵی نه‌كه‌ی، حه‌ردووك چاوت ده‌ردێنم!!!
ئه‌وه‌ش له‌وه.
كاكیله و خوشكیله:
من ره‌قه‌می 13 ه‌م پێ ره‌قه‌مێكی حه‌نتیكه‌یه و هه‌ر بۆیه به‌بڕوای من ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاسه‌واری مێژوویی گه‌له‌قه‌شمه‌ره‌كه‌مان بپارێزین ده‌بێ له حه‌نتیكه خانه‌ی دابنێین و داوا بكه‌ین گه‌لانی ده‌ست رۆیشتووی دنیا دانمان بۆ به‌سێزده‌ی دابنێن و ناوه‌كه‌ی له گه‌ڵ ئاسه‌واره مێژوویه‌كانی دنیا، له یه‌ك جێگادا بگونجێنن.
ئه‌وه‌ش له‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه:
به‌ڕاستی سه‌رقاڵم و ئه‌گه‌ر كه‌م دێم لێم مه‌گرن، چوونكه وه‌به‌ر ده‌ستتان نایه، باوه‌ڕ ناكه‌ن له‌وانه بپرسن كه ده‌زانن!!!

