ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سنوێژ قسه‌ی زه‌لام زه‌لام ده‌که‌ن
گوێ بگرن با مه‌لای ده‌خۆن قسه‌تان بۆ بکات ...
نا برای دینی ئاوا نییه ... خۆتان باشتر ده‌زانن دنیا به ده‌ستی مه‌لایه و مه‌لاژن ...جا که‌واته ئه‌وه منم رێ و شوێنتان بۆ دیاری ده‌که‌م ، نه ئێوە ... ئه‌دی کوو !؟
برایانی دینی ئیمه بۆوه نه‌هاتووین راوه‌ترس بکه‌ین و ژن و من و شتی وا ماره‌که‌ین و بانگ و مانگ بخوێنین ... هین بۆخۆتی ... .
با له ئێستاوه ئه‌و‌ه‌ش روون که‌مه‌وه ناڵکردن و ناڵکران ته‌نیا لوتفی حه‌ق ته‌عالایه و من ته‌نیا به‌نده‌ی موخلیسی ئه‌و ... له‌وه به دواش ئه‌و ئاواییه ئاوا نامێنێ که هه‌ر پیاوێ هه‌ستێ و به ئیشتیای خۆی حه‌یران و بالۆره‌مان بۆ بخوێنێ ...
جا کاکه به ئیزنی زاتی ئیلاهی له سه‌ره‌خۆ و یه‌که به یه‌که عیلاجی هه‌مووتان ده‌که‌م تا ئه‌و کاته‌ی هه‌مووتان ئه‌و گۆرانییه ناشه‌رعییه‌تان له بیر بچێته که باسی نه‌مان و بزر بوونی له‌نجه و ده‌ست و حوکمی مه‌لا و له‌و قسه لارێیانه ده‌کات ...
ئه‌وه‌شتان له بیر نه‌چێ ئاوایێک مه‌لای نه‌بێ وه‌زعی له‌وه خاوێنتر نابێ ...
کاکه به زووی پلانه‌کانمان ده‌خه‌ینه روو ... خه‌بات بۆ رزگاری ئۆمه‌تێکی سه‌ر لێشێواو به په‌له ناکرێ ... .
.
.
.
..................
تێبینی : ئه‌م له بیر چوون ... نه‌ک ئه‌و له بیر چوون ... .
له ئیمامی سه‌حافی (د.خ) ده‌گێرنه‌وه " رۆژێک سه‌حابه‌یێک ده‌چێته خزمه‌تی خۆشه‌ویست و ده‌ڵێ ئه‌ی خۆشه‌ویست ، یاران رۆژێکیان دیاری کرد بوو بۆ سازکردنی هۆڵێک بۆ ئێوه ، هه‌مان به چاکی خۆیان ئاماده کرد بوو و ته‌نیا من ده‌سکه پێمه‌ره‌که‌م له بیر چوو بوو ...خۆشه‌ویست ده‌فه‌رمێ ئه‌و سه‌حابه‌یه دین حیز بوو و له به‌هه‌شت بێ به‌شکرا چونکه ده‌سکه پێمه‌ره‌یێک له بیری خۆی راکردوو و ئه‌وه مانای کافر بوونی ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێ هه‌ر له‌و کاته‌دا ئه‌و ئایه‌ته نازڵ بوو :
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی مشته لێده‌ده‌ن ئێوه له جه‌هه‌نه‌م داری ته‌ڕتان له قوون ده‌بردرێ ... .
تێبینیه‌ک له سه‌ر تێبینیه‌که‌ی سه‌رێ :
گێرانه‌وه به چه‌ند مانا دێ که ئێمه له‌و دەقه دا مه‌به ستمان وڵاغ گێرانه‌وه نییه .
