" ئانفلۆئانزای جودایی "
ساقیا بۆم تێكه دۆ بۆم تێكه دۆ
تۆش وه‌ره جامێك له گه‌ڵ مندا بخۆ
چیم له ویسكی و بیره داوه ساقیا
بۆچمه ئه‌و كۆنه شه‌راوه ساقیا
دۆیهكهی تۆ به‌رهه‌می خۆماڵییه
تێكه بۆم په‌رداخه‌كه‌ی من خاڵییه
تێكه با شه‌رحی جوداییت بۆ بكه‌م
تێكه با ده‌ردی دڵت بۆ ڕۆ بكه‌م
دۆیهكهت ده‌مباته‌وه بۆ شاری خۆم
ده‌چمه‌وه خزمه‌ت كه‌س و ناسیاری خۆم
ئه‌و زه‌مان كوردایه‌تی باوی هه‌بوو
كورد هه‌مووی لووتێك و دوو چاوی هه‌بوو
ساڵی ساڵان قهشمهرئاوایهك هه‌بوو
له‌م وڵاته تاقه قهیخایهك هه‌بوو
حه‌زره‌تی كامیل هه‌بوو مازوو هه‌بوو
ئایه‌تی پیرۆزی قه‌یته‌ر قوو هه‌بوو
ئه‌و زه‌مان ن.ف كونه كوردی هه‌بوو
دژهۆنی بیری گه‌لێ وردی هه‌بوو
كا بنار دووكانه‌كه‌ی ئاواڵـه بوو
دایـمه پڕپڕ لـه وردهواڵـه بوو
قوون به گێچه‌ڵ به‌رده‌وام جوێنی ده‌دا
بۆ جوێن دان دایمه رێ‌و شوێنی ده‌دا
هه‌ر به شان بوو داوه‌تی كهیلانهڕهش
حیزبی جێهێشت سه‌ربه‌خۆیه ئێسته‌كه‌ش
نوێنه‌ری قهشمهرژنان باجی له‌وێر
شێره‌ژن بوو قه‌شمه‌ری ئازا و دلێر
كوردهگیان و سكرتێری جه‌م هه‌بوو
ئه‌و زه‌مان له قه‌شمه‌رئاوا خه‌م نه‌بوو
ئه‌و زه‌مانه راوی دایناسۆڕ هه‌بوو
قه‌شمه‌ری زۆر بوو قسه‌ی زۆر قۆڕ هه‌بوو
قهشمهرئاوایی سرودی خۆی هه‌بوو
ماست و شیرێژ و په‌نیر و دۆی هه‌بوو
قه‌شمه‌رئاوا مانیفێستی ده‌رده‌كرد
مانیفێست بوو خه‌ڵكه‌كه‌ی قه‌شمه‌ر ده‌كرد
تا له ناكاو ده‌ردی بێ ده‌رمان گه‌یی
ده‌رده بێ ده‌رمانه‌كه‌ی كوردان گه‌یی
ئانفلۆئانزای جودایی هاته‌وه
قه‌شمه‌راوا و حیزبه‌كانی گرته‌وه
كورد له ناكاو كرمه‌كه‌ی ناوی بزووت
هه‌رچی حیزبێكی هه‌مانبوو بوون به جووت
قه‌شمه‌رئاواش ئینشعابی تێكه‌وت
به‌ختی قه‌شمه‌ر چوو له سووچێ لێى خه‌وت
كۆنه قهیخاكهی وه‌ها به ده‌نگ و فه‌نگ
وه‌ك تڕی بن گۆم نه ده‌نگی ما نه ره‌نگ
حه‌زره‌تی مازووش به جێی هێشت قه‌شمه‌ری
قه‌شمه‌ری نه‌یما خودا و پێغه‌مبه‌ری
وه‌ك ده‌ڵێن بۆ باره‌گای خۆی چۆته‌وه
ئه‌و به‌ره‌و ئاسمانێ رۆیشتۆته‌وه
قه‌شمه‌رئاوای كۆن به‌سه‌ر یه‌كدا رما
چۆڵ و هۆڵ بوو قه‌شمه‌رێكی لێ نه‌ما
******
كۆمه‌ڵێك له قه‌شمه‌ران كۆبوونه‌وه
بۆ ریفۆرم و شۆڕشی نۆبوونهوه
قه‌شمه‌رئاوای تازه‌یان ساز كرده‌وه
قهشمهرێكانیان هه‌موو گاز كرده‌وه
كۆنگره‌ی نوێی قه‌شمه‌ران پێك هاته‌وه
قه‌شمه‌ری سه‌لماندی كۆڵ ناداته‌وه
قه‌شمه‌ری نوێش هاتنه ریزی قه‌شمه‌ران
هاتنه مه‌یدان ریزی قه‌شمه‌ر نووسه‌ران
كوردهگیانیان كرده قه‌یخای تازه‌مان
بوونه هۆی خۆشحاڵی بێئه‌ندازه‌مان
قه‌شمه‌رئاوا ئێسته میرزاشی هه‌یه
مستهڕاحێكی گه‌لێ باشی هه‌یه
ناسری ن.ف بووه به چیلكه پیاو
بۆ گه‌ڵاژن با بنێرم سه‌د سڵاو
خاڵه كه‌یلان ناوی خۆی كرده ئه‌له‌ند
هاته مه‌یدانێ مه‌لایه‌ك ناڵبه‌ند
كاكه هیوای قه‌شمه‌ریش بێسیمچییه
دۆستی دێرینمانه كۆنه ڕاوچییه
سێزدهیهك هاتۆ به‌راستی قه‌شمه‌ره
گه‌رچی كه‌س نازانێ خه‌ڵكی كێنده‌ره
كۆنهقهشمهر زۆربه‌یان هاتوونه‌وه
وا له ده‌وری یه‌كتری كۆ بوونه‌وه
سه‌د مه‌خابن دهردهكهش هه‌روا هه‌یه
ئێمه له كوێ بین ئه‌ویش ئاماده‌یه
ناته‌باین و چه‌شنی ئاو و ئاگرین
حورمه‌تی بۆچوونی یه‌كتر ناگرین
گه‌ر ده‌ڵێین ناسر قسه‌ی زۆر رووت مه‌كه
تڕكهنی ئهكنوون مه‌كه، سه‌رپووت مه‌كه
زوو ده‌تۆرێ و چه‌شنی گامێش مۆز ده‌كا
خۆ ده‌گه‌وزێنێ له خاكا و تۆز ده‌كا
هه‌ر ده‌ڵێ گه‌ر وا نه‌نووسم به‌دڵی خۆم
تاقه رۆژێك لێره نامێنم ده‌ڕۆم
پاشی وه‌ی بۆچوون ده‌نووسێ و دێته‌وه
كوردهگیان بۆچوونه‌كه‌ی ده‌سڕێته‌وه
كورده قه‌یخا دێت و یاسا ده‌رده‌كا
قه‌شمه‌ران له قه‌شمه‌رئاوا ده‌رده‌كا
كاتێ وتمان كاكه كاری قۆڕ مه‌كه
كاكه بۆچوونی خه‌ڵك سانسۆر مه‌كه
كاكه تۆ ناتوانی خه‌ڵكی ده‌ربكه‌ی
زوڵمی وا له میلله‌تی قه‌شمه‌ر بكه‌ی
ئێسته ده‌رد و خه‌م به‌شوێن یه‌ك ریز بووه
كوردهگیان تۆراوه لێمان زیز بووه
قه‌شمه‌رینه پێم بڵێن چۆن وا ده‌بێ؟
قه‌شمه‌رئاوا چۆن به بێ قه‌یخا ده‌بێ؟
******
ساقیا ده‌ردم گه‌لێكه ساقیا
دۆم له بۆ بێنه ده تێكه ساقیا
ساقیا گه‌ر لوتفی زۆری تۆ نه‌بێ
كووپهڵه و په‌رداخ و نه‌شئه‌ی دۆ نه‌بێ
له‌و خه‌مانه من چلۆن رێ ده‌ربه‌رم
چۆن بسه‌لمێنم ئه‌مێستاش قه‌شمه‌رم
قه‌شمه‌رئاوا ئه‌ی وڵاته جوانه‌كه‌م
رۆڵه‌كه‌م خێزانه‌كه‌م باوانه‌كه‌م
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی قه‌ت له بیرم ناچنه‌وه
تۆ شه‌ره‌فتان ده‌ی وه‌رن یه‌ك گرنه‌وه
زوو وه‌رن ده‌ی زوو وه‌رن ده‌ی زوو وه‌رن

