وا دیاره هێشتاش له‌قه‌شمه‌رئاوا ئه‌وه‌نده گه‌وره و گچكه‌یی ماوه كه كه‌س حازر نییه له‌سه‌ر قه‌شمه‌رییاتی حه‌زره‌تی كامیل قه‌شمه‌رییه‌ك بنووسێ. جا تا براده‌ران خۆیان رێك ده‌خه‌نه‌وه و ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به نووسین با نه‌قڵێكتان بۆ بگێڕمه‌وه.
ئه‌و بارزانه‌ی له به‌رنامه‌ی به‌رنامه دایه له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتییه و كاتی خۆی له خڕی ناوزه‌نگ (وه‌ك ده‌ڵێن) حیمایه و نیگابانی مام جه‌لال بووه. هه‌ر به هۆی قسه خۆشه‌كانییه‌وه ئه‌و كات مامه كه‌یفی پێی هاتووه و ئێستاش به هۆی ئه‌وه‌ی مامه پشتیوانی لێ ده‌كا ئاوا ده‌وێرێ له به‌رنامه‌ی به‌رنامه دا ره‌خنه له هه‌موو به‌رپرسان بگرێ.
ده‌ڵێن جارێك لێژنه‌یه‌كی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌ردانی مام جه‌لال ده‌كه‌ن. له‌به‌رده‌م باره‌گاكه‌ی مام جه‌لال بارزان ده‌بینن. داوای لێ ده‌كه‌ن مام جه‌لال له هاتنی ئه‌وان ئاگادار بكاته‌وه. بارزان ده‌ڵێ: ئا تۆ خوا ئه‌زیه‌ت نه‌بێ بڵێم كێ هاتووه؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن: بڵێ چه‌ند كه‌سێك له ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هاتوون. بارزانیش تۆزێك لێیان راده‌مێنێ و هه‌ر وا له‌سه‌ره‌خۆ ده‌ڵێ: ئا تۆ خوا ئه‌زیه‌ت نه‌بێ ئێوه لاپه‌ڕه‌ی چه‌ندن؟

