حه‌فته‌ی پێشوو له‌بتابه‌كه‌م خراپ ببوو. چونكه خۆم ده‌بوو بچم بۆ سلێمانی به براده‌رێكم كوت بێ بۆم فۆرمات كاته‌وه. چه‌ندین جار جه‌ختم كرده‌وه كه فایلێك له درایوی E له ناو ئه‌رشیڤه‌كه‌م دا هه‌یه به ناوی "كاك كامیل" ئه‌وه هه‌موو ئه‌رشیڤی خۆمه و سه‌رجه‌م وێنه و نووسراوه و وه‌گێڕان و بابه‌تی تایبه‌ت و چه‌ت و شتی وای تێدایه. ئه‌گه‌ر هه‌موو فایله‌كانی دیكه‌ش بفه‌وتێ نه‌هێلی ئه‌وه‌یان بفه‌وتێ. كوتی مهه‌ندیس گیان دڵنیا به. 30 دانه (دی وی دی)م دایه و رۆیشتم. كاتێ هاتمه‌وه زانیم هه‌موو ئه‌رشیڤى له‌بتابه‌كه‌می خستۆته سه‌ر دی وی دی جگه له‌و فایله‌ی "كاك كاميل" كة ئه‌رشیڤی شه‌خسیی خۆم بوو. ئه‌وه‌ی هه‌مبوو و نه‌مبوو فه‌وتاندی. 3 رۆژیش خه‌ریك بوون بۆ ریكاوێری هیچ نه‌هاته‌وه.
شه‌و له ژووره‌كه‌م دانیشتبووم و له داخان دین و ئیمانم نه‌مابوو. براده‌رێك كوتی باشه بۆ نه‌تانده‌خسته سه‌ر هاڕدێكی جانبی. كوتم كوڕه كاكه هه‌ر له نێوچاوانی نووسرابوو ئه‌و ئه‌رشیڤه‌ی من ده‌بێ بفه‌وتێ. ده‌نا 3 هاردمان هه‌یه كه‌س نازانێ له كوێن.
خۆلاسه له‌و قسانه‌وه هاتینه سه‌ر هارد و شتی وا. براده‌رێكمان كوتی ده‌زانن زه‌رفییه‌تی مێشكی مرۆڤ له هارده‌كانی مایكرۆسۆفتیش زیاتره. كوتمان به ڕاست؟ كوتی: وه‌ڵڵا. به وته‌ی ئه‌و براده‌ره مێشكی مرۆڤ ده‌توانێ 80هه‌زار گیگا بایت داتا له خۆیدا رابگرێ.
براده‌رێك پرسیاری كرد بڵێی مێشكی ئێمه چه‌نده‌ی شت له‌سه‌ر بێ. یه‌كێك له كوڕه‌كان كه پێشتر 8 ساڵ پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بووه بێ ئه‌وه‌ی وڵامی پرسیاری ئه‌و براده‌ره‌مان بداته‌وه گوتی: ده‌زانن مێشكی لینین یه‌كێك له چالاكترین مێشكه‌كانی جیهان بووه؟ كوتمان: به ڕاستیته؟ كوتی: وه‌ڵڵا!! پرسیمان چۆن؟ ئه‌و براده‌ره‌ش كه‌وته شی كردنه‌وه‌ی ئه‌وه كه چۆن سلووله‌كانی مێشكی مرۆڤ كه كار ده‌كا و داتا وه‌رده‌گرێ ره‌نگی ده‌گۆڕێ و له رێگای گۆڕانی ئه‌و سلوولانه‌وه دیار ده‌بێ چه‌نده‌ی شت له سه‌ره. ئه‌و براده‌ره‌مان باسی له‌وه‌ش كرد كه پسپۆڕان سه‌یری مێشكی لینینیان كردووه و به پێی گۆڕانی ره‌نگی سلووله‌كانی مێشكی و هه‌روه‌ها لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی وتار و بابه‌ته‌ی كه نووسیویه‌تی به تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له سه‌ر بابه‌تی تر نووسراون ئاشكرا بووه كه ئه‌و گه‌لێك زۆری كتێب خوێندۆته‌وه و یه‌كجار زۆری شت زانیوه.
له‌و كاته دا مه‌لا ناڵبه‌ندی براده‌رمان كه تا ئه‌و كاته بێده‌نگ راكشابوو به ده‌نگێكی هێدی و له‌سه‌رخۆ وتی: وه‌ڵا خۆ لینین پیاوێكی زۆر مه‌زن و باسه‌واد بوو. حه‌یف كۆمه‌ڵه بوو.

