" كچ ئه‌گه‌ر تا سه‌رپاییت تێگرت و نه‌كه‌وت،ئه‌وه وه‌ختی شوویه‌تی"
له وته به نرخه‌كانی "لاله حه‌مكه*"
به قۆربانی ئه‌و ده‌مه‌ت بم لاله حه‌مكه!
*لاله حه‌مكه جیرانمانه و یه‌كێكه له هه‌ره قه‌شمه‌ره به ناوبانگه‌كانی گه‌ره‌كه‌كه‌ی ئێمه‌یه،به‌ڵام به هۆی ته‌منی زۆرییه‌وه، له نووسینی قه‌شمه‌ری ده‌ستی كێشاوه‌ته‌وه و خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی تێكۆشان و بیره‌وه‌رییه‌كانییه‌تی و كۆره‌پانی قه‌شمه‌ری بۆ لاوه قه‌شمه‌ره‌كان چۆڵ كردووه و قووڵ باوه‌ری به ئاڵووگۆری ده‌سه‌ڵات هه‌یه.
ئه‌م دێره‌شی دژی ژنه قه‌شمه‌ره‌كان نییه و تكاتان لێده‌كه‌م له‌و بیره قووڵه‌ی له پشت ئه‌م قسه به‌رزه‌وه‌یه تێرامێنن و له هه‌ر چه‌شنه خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه دژ به خه‌باتی درێژخایه‌نی لاله حه‌مكه له پێناوی یه‌كسانی ژنه قه‌شمه و پیاوه قه‌شمه‌ره‌كاندا بێ، خۆ بپارێزن.

