ده‌ربه‌ده‌ری و زوگوورتی*
له‌سه‌ر بیره و به ده‌وری سفره‌دا دانیشتبووین. ته‌قه‌ی چه‌كداریش په‌ڕ و باڵی پێوه نه‌ما. چنجرووك گرتن كارێكی نه‌شیاوه و بێتامتره له قرقێنه له مه‌جلیسدا. دیوه‌كه له‌به‌ر رووداری خۆشه‌ویستی و نه‌رمه ئاره‌قی شه‌رم، ده‌ڵێ:" كوولێره‌كه بخنه سه‌ر تونده‌كه‌ی". له نێوان حه‌سه‌ن زیره‌ك و قادر دیلاندا یه‌ك شه‌رێكه نه‌بێته‌وه، به‌ڵام خودا شوكر كه ده‌نگیان زۆر به‌رز نییه. چێشمای یارۆم بینه‌زیرێ، دێل ده‌ر كه‌مه‌ندێش ئه‌سیرێ. هین له‌م به‌ینه‌دا خه‌ریكه له‌بنه‌وه‌بڕی ده‌كا و ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگام لی بووه، ئه‌وه به‌ره‌و شه‌ش دانه ده‌چێ هه‌ڵی ده‌دا. كاكه! وا مه‌زانه من كوردم و هیچ نازانم!!! ته‌ماته‌ی بێ شه‌ڕه‌ف دۆنه‌كه، هه‌ر دۆنه‌كه وانێكمی بریندار كردووه. تۆخڵه‌كه‌ی ده‌ڵێم. ئێستاش یه‌لكه له‌به‌ر هاتۆته سه‌ر سفره و چاوم لێداده‌گرێ. ته‌قه‌ی ده‌ركه دێ. هین لێی هه‌ڵگرت. ئه‌گه‌ر چاوم باشی بینیبێ، پێم وایه ئاسایشه. هه‌ویه‌كانم بۆ بێنه! هه‌ویه‌كانی بۆ برد. ئه‌وانه له كۆوه هاتوون؟ كاكه وه‌ڵڵا هه‌ر وه‌ك ئێواره‌ش پێمان كوتوون، ئه‌مانه چواریان له شاری حاجی قادر و دوان و له‌تێكیشیان له وڵاتی یۆستین گۆرده‌ره‌وه هاتوون. چاوێكی به دیوه‌كه‌دا گێڕا و له ژنه‌كان ورد بووه‌وه. پێم وابێ هه‌ر بۆ چاو لێكردنی ئه‌وان هاتبوو. دوانی دیكه‌ش به دویدا هاتنه ژووره‌وه. هه‌ی ها!!! به‌یانی ده‌بێ بێن بۆ ئاسایشی گه‌ره‌ك. ئاخر بۆ كاكه؟ هه‌ر ئه‌وه‌ی پێم كوتی! ئاخر باشه نابێ بزانم بۆ؟ قانوون ده‌ڵێ و ده‌بێ بێن بۆ ئه‌وێ. وه‌ڵڵا كاكی ئاسایش ئه‌مانه به‌یانی ده‌رۆنه‌وه. ئه‌گه‌ریش نه‌رۆنه‌وه هه‌ر به شه‌ق وه‌ده‌ریان ده‌نێم (له دڵی خۆمدا كوتم). به سه‌ری خۆشه‌وه، تا به‌رده‌رگا له‌گه‌ڵی چووین. ئه‌م ئاده‌مه نائاده‌مه! یه‌ك مه‌فره‌زه‌ی ئاسایشی 225 هه‌زار دیناری له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو. وه‌ڵڵا من ده‌سه‌ڵاتدار بم، نه‌گ پاره‌یان پێ ناده‌م، به‌ڵكوو هه‌موو سه‌ری مانگێك ریزیان ده‌كه‌م و چوار شه‌قی ته‌ریشیان لێ ده‌ده‌م ( له دڵی خۆمدا كوتم). دوای كۆڵێك ماستاو، رۆیشتن. ماستاوه‌كه بۆ ئه‌وه بوو كه میوانه‌كان دڵگیر نه‌بن و نه‌ره‌نجێن. به‌ڵام هه‌ر ناره‌حه‌ت بوون و ئێمه‌ش ئاره‌قی خه‌جاڵه‌تیمان رشت. به‌یانی میوان رۆیشتن و...
ئاسایش له‌سه‌ر نه‌زمه‌كه‌ی جارانی به‌رده‌وامه. زه‌نگیان لێدا. وه‌رن بۆ ئاسایشی گه‌ره‌ك. ئه‌وه هاتم. چووم. كاكی ئه‌ستێره له‌سه‌ر شان كه نازانم لێره چی پێده‌ڵێن.مفوه‌زه، مولازیمه، عه‌میده، عه‌نته‌ره... نازانم! ده‌ستی پێكرد: به حه‌قیقه‌ت پێتان بڵێم. ئه‌و دانیشتنه‌ی دۆنێ شه‌وتان ئاسایی نه‌بووه. ئێوه زوگوورتین. هه‌ر بۆخۆی چونكا زوگوورتین، كێشه‌یه. ئه‌و ژنانه زۆر رووت بوون. قه‌ره‌باڵغتان كردووه. ئه‌بێ زۆر مه‌منوون بن كه هێشتوومانه لێره دانیشن. به‌یانی ئه‌و دوانه‌ی ئاخرتان ئه‌بێ لێره برۆن. من له ئێران بووم، ئیتلاعات هه‌موو جارێ هاتۆته سه‌ر دیوه‌كه‌م.نازانم! زۆر شه‌كری دیكه‌شی شكاند و كراسی قانوونی له‌به‌ر دووری.( قسه‌كانی ئه‌م كابرایه‌م له بێژنگ داوه و راست و پاستم كردووه، ده‌نا سه‌گباب خۆ كوردیش نازانێ) . زۆر به كورتی ئه‌م براده‌ره هه‌ر تڕه‌و له كه‌نداڵێكی لێده‌دا.منیش زۆرم لێ فڵتاند.كوتم كاكی برا خۆ ئێوه ئیتلاعات نین كه ئاوا هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن؟!. ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی ئیتلاعات هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن با ئه‌م وڵاته به جێ بێڵین و برۆینه به‌قۆڕ گیراوێكی دیكه؟! دووباره به ئێوه چی ژن رووته یا رووت نییه؟! چوار دیوارییه و كابرا چۆن راحه‌ت بێ ئاوا ده‌ده‌نیشێ. به‌ڵێ ئێمه زوگوورتین و بنه‌ماڵه‌ش سه‌ردانمان ده‌كا و ئه‌مه‌ش هیچ كێشه‌ی نییه به لای ئێمه‌وه.( خه‌ریك بوو بڵێم ده‌ی كاكه ئه‌گه‌ر كچت هه‌یه بیده به هین با له‌و زوگوورتییه بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام نه‌موێرا).زۆری دیكه‌شم فڵتاند و جێی نییه بیڵێم. له كۆتاییدا به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتم كه گوو خواردن له قسه بۆ پیاوی كه‌ر كردن زۆر خۆشتره و له‌م وڵاته‌شدا سه‌گ بی و زوگوورتی نه‌بی.
قه‌شمه‌رینه!
موختار!
ن.ف!
كورد سه‌گ و سه‌گبابه‌و گوو به وڵاته‌كه‌شی! باشه؟
* زوگوورتی: له‌م به‌قوڕگیراوه به سه‌ڵت ده‌ڵێن .

