سڵاو بۆ هه‌موو لایه‌ک ، تو خودا هه‌ڵ مه‌ستن ، بێقه‌زا بن ناوی خوام هێنا ...
ئه‌حم ..
نکوولی ناکرێ له‌وه‌ی که قسه‌ی ناخۆش و چه‌وره جوێن و ناونیتکه و قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌ق به‌شێک له کلتووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که.. به‌ڵام ئامانجی دامه‌زراندنی قه‌شمه‌رئاوا بۆ ته‌نز بوو نه‌ک بۆ قسه‌ی هه‌ڵماڵراو.. قه‌شمه‌رئاوامان بۆ قه‌شمه‌ری دانا نه‌ک بۆ گوو ده‌رخواردن دانی ئه‌م و ئه‌و.. ئه‌وه‌شتان له بیر نه‌چێ که من هیچ کات له گه‌ل کلتووری سانسۆر و به‌ربه‌ست و په‌رژین دانان له نێو نووسراوه‌کان دا نیم .. ئه‌گه‌ر له‌م پێشه‌کی و پاشه‌کیه واز بێنم ده‌بێ بڵێم؛ ئه‌ها..ها ئۆباڵ به ئه‌ستۆم وه‌ڵاهی هه‌مووتان راست ده‌که‌ن ئه‌م شتانه‌مان پێویسته ... وا دیاره ره‌وتی زه‌م کردن و هه‌جوویات به سه‌ر نه‌قیزه‌ی ته‌نزی قه‌شمه‌رئاوا دا زاڵه.. هه‌ربۆیه پێشنیاره‌که‌ی کامیل و ناسر به باش ده‌زانم.. باشتر وایه قاتێکی تر خانوو بکینه‌وه یه‌عنی قاتی 3 . مجه‌وز له شاره‌داری وه‌ر مه‌گرن یان له بلوگ سپۆت یان له وردپرس وه‌ری گرن ئیتر با له گه‌ل جه‌ماعه‌ت دا بتوانین تێبخزێن و نێرگه‌له‌یه‌ک چاق که‌ین و بۆ خۆمان بحه‌سینه‌وه.. ئه‌م جیایه وادیاره براده‌رانیش به دڵیان بێت منیش بۆ خۆم پێر و که‌نفت بووم و جاری وا هه‌یه ئه‌گه‌ر بمهه‌وێ نویژێک بکه‌م خێرا قه‌یخا ژن ئاگادارم ده‌کاته‌وه که بڕۆم و ده‌سنوێژ تازه بکه‌مه‌وه هه‌ر وه‌ها لێم به‌ر ده‌بێ "ئازیتا"ش ده‌زانێ .. ئازیتا کچه‌زامه با ئیتر لای ئه‌ویش دا که‌م لێم به‌ر بێ ئه‌و قاته‌مان بۆ بکه‌نه‌وه واز دێنم له قه‌یخایه‌تی و کلیل و هه‌ڵگره‌کانیشم داناوه لای کامیل و ناسر و میرزا.. کامیل گیان زه‌حمه‌ت بکێشه به شی دووهه‌می "ئانفلووئانزای جودایی" دا بنێ.. یه‌کاو یه‌ک ده‌یپێکێ..
قه‌شمه‌رئاوا ئاوه‌دان...

