"چۆن حیزبێک دامه زرێنین؟"
وڵاتی ئێمه وڵاتێکی فرهحیزبیه ، به شێوه‌یه‌ک چه‌ندین حیزبی جۆراوجۆر _ که له ژماردن نایه‌ن _ به به‌رنامه و پلانی جیاواز خه‌ریکی کار و تێکۆشانن .
حیزب له وڵاتی ئێمه‌دا رۆڵێکی سه‌ره‌کی ئه‌گێرێ له خافڵاندن و حاواندنه‌وه و جار وباره‌ش ئاژاوه‌نانه‌وه له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا به شێوه‌یه‌ک لایه‌نگری حیزبه جۆراوجۆره‌کان له سه‌ر حیزبه‌که‌یان لێیان ده‌بێته شهر و ده‌مه‌قاڵه و ته‌نانه‌ت جاری واش هه‌یه هه‌ر کام یه‌کتر تاوانبار ئه‌که‌ن به جاش و خوێری و ... که پیاو باسی نه‌کا باشتره.
دیاره هه‌ر کام له‌و حیزبانه به پێی وته‌ی خۆیان 99 له سه‌تی کۆمه‌لانی خه‌لکیان له گه‌ڵه و ئه‌و 1 له سه‌ده‌ی تریش که چاو له pmc ئه‌که‌ن، پاش رزگار بوونی وڵاته‌که‌مان دێنه‌وه سه‌رخۆ و ئه‌بنه لایه‌نگری حیزبه‌که‌یان.
ئێستا با بزانین چۆن حیزبێک دروست که‌ین؟
که‌ره‌سه‌ی پێویست:
1. هه‌بوونی لانیکه‌م 5 که‌س بۆ دامه‌زراندنی کومیته‌ی ناوه‌ندی
2. ئایدۆلۆژی
3. که‌ناڵێکی راگه‌یاندن
جا هه‌ر کام له‌م شتانه به وردی له سه‌ریان ئه‌دوێین:
- لانیکه‌م 5 که‌س بۆ دامه‌زراندنی کومیته‌ی ناوه‌ندی
هه‌ر حیزبێک پێویستی به ده‌سته‌یه‌کی به‌رێوبه‌ری هه‌یه که له سه‌ر کار و باری حیزبه‌که دانوستان بکه‌ن و له سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی به سه‌ڵاحی حیزبه‌که‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که دایه دانیشتنیان بێت.سه‌ره‌تا ئه‌بێ که‌سانێک وه‌کوو ده ستهی به‌رێوبه‌رایه‌تی هه‌بن بۆ دامه‌زرانی حیزبه‌که.
هه‌وڵ بده‌ن ئه و که‌سانه له نێو خزم و برا و ئامۆزا و خاڵۆزا و که‌س و کاری خۆتان هه‌ڵبژێرین ، ئه‌گه‌ریش نه‌بوو له نیو ئاشنا و دۆست و ره‌فیق و ده‌ر و جیران بێ باشتره ، چون دنیاکه‌ی وای لێهاتووه هه‌موو که‌س جێی متمانه نیه !!
بۆ وێنه کاتێک ده‌تانهه‌وێ دووکانێکی گه‌وره بکه‌نه‌وه و پێویستیتان به شه‌ریکه وا باشتره شهریکهکهتان له خزمی خۆتان بێ . کاروباری حیزب و رێکخراوی سیاسیش به‌م جۆره‌یه .
- ئایدۆلۆژی
ئایدۆلۆژی ئه‌و بیر و باوه‌رانه ئه‌گرێته‌وه که حیزب باوه‌ڕی پێی هه‌یه و ئه‌یکاته ئامانجی سه‌ره‌کی خۆی و له ئه‌نجامدا به پێی ئه‌وان به‌رنامه‌کانی دائه‌رێژێ.
زۆر گرینگه ئایدۆژیای حیزبه‌که‌تان چی بێ به‌ڵام زۆر گرینگ نیه خۆتان چه‌نده باوه‌رتان پێی هه‌یه و چه‌نده په‌یره‌وی ئه‌که‌ن. بۆ وێنه ئێوه‌ش وه‌ک هه‌موو پارت و رێکخراوه سیاسییه‌کان ئه‌توانن بلێن ئێمه خوازیاری دیمۆکراسی و ئازادین بێ ئه‌وه‌ی باوه‌ری توورێکتان پێی بێ. یا خۆ ئه‌توانن شت گه‌لی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر به کار بێنن رایبگه‌یێنن خه‌ڵک له ده‌ست دام و ده‌زگاکانی سه‌رمایه‌داری و بورژوازی سه‌گبابخێو رزگار ئه‌که‌ن و به‌ڵێنی ژیانێکی پڕ له شادی و ئاشتی و له‌م قسانه‌یان پێبده‌ن ، خه‌ڵکیش له حاڵێکا تاقه یه‌ک وشه‌ش له قسه‌کانتان تێنه‌گه‌ییشتوون ، سه‌رتان بۆ راوه‌شێنن و بڵێن : به‌ڵێ فه‌رمایشته !!
- که‌ناڵی ئاسمانی
حیزب له وڵاتی ئێمه ئه‌گه‌ر که‌ناڵی ئاسمانی نه‌بێ هه‌ر به حیزبیشی دانانێن. جا بۆیه که‌ناڵێکی ئاسمانی زۆر گرینگه له پروپاگه‌نده بۆ حیبزبهکهتان تا له‌م رێگه‌وه سه‌رنجی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک راکێشێ. جا بۆ ئه‌م کاره‌ش ئه‌توانن به پێی ئیشتیا و چێژی بینه‌ره‌کانتان به‌رنامه‌ی که‌ناڵه‌که‌تان دارێژن. بۆ وێنه ئه‌توانن بۆ به‌شی فارسییه‌که‌ی براده‌رێکی فارس‌زمان بێنن. ئه‌مه‌ش 2هۆکاری هه‌یه :
1 - تا سه‌رنجی براده‌ره فارسه‌کانمان بۆ لای خۆی راکێشێ و به هه‌ر جۆرێک بێ حاڵیان بکا وه‌ڵلا و بیللا ئێمه‌ش مرۆڤین و مافمان هه‌یه.
2 - له کورده‌واریدا بڕوا ناکه‌م که‌سێک هه‌بێ بتوانێ فارسی به باشی قسه بکا و به قه‌ولی خۆمان بێ‌له‌هجه بێ. جا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی فارسییهکهتان نه‌بێته به‌رنامه‌یه‌ک بۆ پێکه‌نین و قه‌شمه‌جاڕی تورک و فارس ، ئه‌وا باشتره براده‌رێکی فارس بێنین تا که متر پێیپێبکهنن!!
به هه‌ر جۆرێک بێ هه‌وڵ بده‌ن دڵی ئه‌و براده‌ره فارسه راگرن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کیشی کوت که به دڵی خه‌ڵک نه‌بوو ئێوه به دڵێ مه‌گرن ، نه‌کا بڕوا و کهسیدیکهتان گیر نه‌که‌وێ بۆ به‌شی فارسی.
هه‌ر وه‌ها به‌رنامه‌یه‌کی تر که ئه‌توانن له که‌ناڵه‌کانتان به نمایشی ده‌ربێنن ، نیشان دانی گۆرانیه . چون کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک زۆر حه‌زیان له گۆرانیه ، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌توانن له‌و کاتانه‌ی که‌ناڵه‌که‌تان ده‌ست پێده‌کا گۆرانی وه‌سه‌ر خه‌ن هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ته‌واو ده‌بێ ، جاروباره‌ش له میانه‌ی گۆرانییه‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌رانتان زۆر عاجز نه‌بن چه‌ند کورته هه‌واڵێک بڵاو که‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه ئه‌و که‌ناڵه ئه‌توانێ جێی pmc بگرێته‌وه.
ئه‌گه‌ریش پووڵتان نه‌بوو ئه‌وا ئه‌توانن له نیو سه‌عاته‌وه هه‌تا هه‌رچه‌ندێک پێتان خۆش بێ له هه‌ندێ له که‌ناڵه‌کان کاتێکی دیاریکراو به کرێ بگرن و له‌و دا به‌رنامه‌کانتان بڵاو که‌نه‌وه ، گرینگ نیه ئه‌و که‌ناڵه‌ی به‌شێكی لێ به کرێ ئه‌گرن سه‌ر به کوێیه و هی کێیه و چ کاره‌یه !! گرینگ خۆتانن خۆتان ! خۆتان خۆش بن !! هه‌ر کات پووڵ و پاره هه‌بوو ئه‌وا که‌ناڵێکی تایبه‌ت بکه‌نه‌وه و له به‌ره‌وه ئێوه‌ش به کرێی دهن!!
ئه‌م شتانه‌ی باسمان لێکردن بۆ دروست کردنی هه‌موو حیزبێك پێویستن، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له وڵاتی خۆمان بێ. پێویسته ئه‌و خاڵانه‌ی باسی لێ‌کرا به وردی له به‌ر چاو بگیرێ تا هه‌ر چی زیاتر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی به پشته‌وه بێ!! ئه‌مه‌ش کارێکی نیه ، ئێوه‌ش لا ماوه‌یه‌کی زۆر کورت دا ئه‌توانن 99 له سه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکتان له گه‌ڵ بێ به‌و مه‌رجه‌ی له باره‌که‌ی بزانن !!
تێبینی : ئه‌گه‌ر گه‌ره‌کتانه له‌م حیزبه تازه‌یه‌دا ببنه ئه‌ندام ، دۆستایه‌تییه‌کی گه‌رم و گوڕ و قورس و قایم له گه‌ڵ که‌س ساز مه‌که‌ن ! بۆچی؟؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قه به ده‌قه ئه‌گه‌ری ئینشیعاب و له‌تبوون و شه‌ره‌چه‌قۆ و شه‌ره‌جنێو و فیشه‌ک و فیشهکبازی له حیزبهکهتانا هه‌یه و ئه‌گه‌ر رفێقهکهتان له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ی تر بوو ، ئه‌وا با له رووتان بێ چاو له چاوی که‌ن !!
ته‌واو...
+ قه‌شمه‌راندوویه‌میـرزا در هشتم اردیبهشت 1388 و کاتژمێر
14:50 |