ئه‌م رۆژانه له گه‌ل (...) و (...) و (...) دا روشتین بۆ بازاڕ.. باسێک هاته گۆڕێ کوتم حه‌ز ده‌که‌ن هه‌واڵێکتان بده‌مه بته‌زێن.. به تامه‌زرۆیه‌وه وتیان بمانده‌رێ.. فه‌رمووم: سایتێک بڵاوی کردوه‌ته‌وه له هه‌ولێر له هۆڵی پێشه‌وا قازی، کوڕی رێزگرتن بۆ خومینی گیراوه.. یه‌کێکیان وشک بوو له جێگای خۆی دا!! له به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌که‌م باشتر بچه‌سپێنم، فه‌رمایشتم فه‌رموو: کوره تازه "عه‌دنان موفتی و فازڵ میرانی"ش به‌شدار بوون و کۆڕێکی باشیان به‌ڕێوه بردوه..
جا کاکه گیان وا واده‌ی هاتنی "مه‌سعوود بارزان"یه بۆ ئێران ئاده‌ی داگرتنی جوێن و ڕه‌حمه‌ت بۆ خۆیی و به‌ڵام خوا هه‌ڵناگرێ ده‌م پارێزیان ده‌کرد له باوکی.. ته‌نیا یه‌کیکیان نه‌بی ئه‌ویش شتێکی وه‌های نه‌گووت.. به‌س گووتی ئاخر سه‌گبابه، (به‌س سه‌گباب) دێته ئیران ده‌یهه‌وێ بڵێ چی؟؟ کاتێک ناتوانێ ئاڵای وڵاته‌که‌ی هه‌ڵکات له به‌رده‌میا دایبنێ و ده‌بێ هه‌ر له ژێر ئاڵای ئێران دا وه‌ک ئێرانیه‌ک دا‌نیشێت و یه‌عنی بۆ وت و وێژ هاتووم..
له‌م قسانه دا بووین که گه‌شتینه دوکانێک که قوونی یه‌ده‌کیان دانابوو بۆ فرۆش.. واته هه‌ر ئه‌و گوودانه‌ی که به‌رده‌وام پیاوی کورد حه‌زی لێ کردوه. خڕ و گۆشتن و پڕه باوه‌شی پێ خۆشه!!!!!
ده‌س به‌جی رۆشتینه ژووره‌وه..
_ببخشید، اون باسن هاتون چند قیمته؟
ده‌س به جێ دوو جۆری نایه به‌رده‌سمان.. و ده‌می هه‌ڵماڵی بۆ تاریف کردن و به شاخ و باڵ وتنی، وایده‌زانی خێرا ده‌یکڕین.. هه‌ر چه‌ند ئه‌وان سه‌ر و ده‌ستیان لێ کرد و منیش پێم خۆش بوو زیاره‌تێکی بکه‌م به‌ڵام ئه‌و فرۆشیاره که ژنێک بوو، وه‌ها سه‌یری ده‌کردم وای ده‌زانی ده‌ست له قوونی خۆیی ده‌ده‌م.. بۆیه منیش وازم له‌و ژوانه هێنا...
ئه‌م نیمچه قوونه باغه‌یه، بیر و هه‌ست و کوردستان و نیشتمان و پێشه‌وا و ده‌یان شتی له بیر بردینه‌وه و ئه‌م جار ده‌ستمان کرد به لێک دانه‌وه‌ی ئه‌و دیاردانه که روو له ئێمه‌ش ده‌کات.. نموونه‌ی قوونی ده‌بڵه..
له‌بیرمه که منداڵ بووم، خزم و که‌س رۆشتبوونه داوای کچێک بۆ کوڕیکی تایفه، ئه‌وانه‌ی که رۆشتبوون بۆ ته‌ماشا کردنی ئه‌و کیژه داماوه، هه‌موویان به‌رده‌وام ئه‌مه‌یان ده‌گووت(تکایه ئه‌م به‌شه به زاراوه‌ی مه‌ریوانی بخوێنه‌وه): کوره لایبه سیس و پیسه، دوائار نیه، به‌کار نایه‌ت، ژن له دواو نه‌له‌رێته‌وه هه‌ر له‌زه‌تی نیه).... کوڕه‌ش ئێستا بیری لێ ده‌که‌مه‌وه که به شه‌رمه‌وه ده‌ستی له قوونی خۆیشی داوه.. وه‌هایان لێ‌کرد له کوره ئیتر ئه‌گه‌ر سه‌یری کچێکی بکردایه ده‌بوایه له دواوه سه‌یری بکردایه.. بۆ گۆشتی پر و ئه‌ستوور ده‌گه‌را... ئه‌و کچه‌ش که ئه‌و رۆژانه به‌و به‌هانانه‌وه مێردی بۆ نه‌ئه‌کرا؛ ئه‌مڕۆ بوایه هه‌ر به‌م قوونه یه‌ده‌کیانه قوونێکی سۆپه‌ری بۆ خۆیی ده‌نه‌خشاند، ئیتر هه‌ر له عاسمانه‌وه کچه‌ش ده‌فرۆشیا..
دونیای ئه‌م رۆژانه هه‌موو شته‌کان بۆ وه‌رگرتنی باشترین چێژی تایبه‌ته بۆ پیاوان، له رێگای ژنانه‌وه.. و ژنه‌کانیش بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌یاندنی ئه‌و چێژه که‌میان نه‌هێنابێ.. به‌رده‌وام خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ستی ئه‌و شاڵاوه‌ی جوانکاریه..
بۆ نمونه
ئه‌گه‌ر رۆژێک پیاویک حه‌زی له ره‌نگی چاوی ژنه‌که‌ی نه‌کرد ده‌توانێ بڵی به ژنه‌که‌ی ئاده‌ی ره‌نگی چاوت بگۆڕه به شینی پشیله‌یی یان ره‌شه‌ی مانگایی یان سه‌وزی ئاسکی و...... ئه‌مه له چاو گۆران.
یان تاتۆ کردن بۆ گۆڕینی ئه‌برۆکان بۆ شێوازی دڵخواز.. یان دانانی بسکی ئاڵۆز یان بسکی خاو و درێژ بۆ ماوه‌ی کاتی یان بۆ هه‌میشه.. ئیتر باسی نه‌شته‌رگه‌ریه‌کانی لووت و قنج کردنه‌وی که‌پۆ و راستکردنه‌وه‌ی ده‌م و فڵقی گێڕ و گه‌وێڕ با بوه‌ستێت، باسی لاواز کردنه‌وه و کمربندی طبی ئه‌ویش بۆ خۆی به‌سه‌رهات و پاره خه‌رج کردن له لایه‌کی تره‌وه.. ئێستا باس باسی باڵا به‌رز کردنی کچانی کورته باڵایه و باسی سۆپه‌ر قوون له هه‌موو شته‌کان زیاتر هاڵاوی لێهه‌ڵده‌ستێت..
