یه‌كێك له رۆژه‌كانی به‌ره‌و شێتی چوونی چیلكه پیاو له سلێمانی
به‌یانی به‌كۆڵێك ریش و په‌شمه‌وه له‌ماڵێ چوومه ده‌رێ، نا یه‌كسه‌ر نه‌چوومه ده‌رێ، له‌پێشدا له‌ترسی ئه‌وه‌ی له "ئاسایشی گشتی" نه‌ڵێن: بۆ به پێڵاوی هاوینییه‌وه هاتووی؟ پێڵاوی پیاو ماقووڵانت بۆ له‌پێدا نییه؟ پێڵاوه‌كانی ره‌وه‌ندم له‌پێ كرد و رۆیشمه‌ده‌رێ، نا... به‌ر له‌وه‌ی پێڵاوه‌كانیش له‌پێ بكه‌م، له‌پێشدا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێره ـ مه‌به‌ستم كارمه‌نده‌كانی ئاسایشه ـ وا نه‌زانن من كابرایه‌كی ئیسلامیم و، له‌ترسی ئه‌وه‌ی به‌بێ ئه‌ملاو ئه‌ولاو به‌شه‌ق بۆ شه‌ش مانگی بێ لێپرسینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بمخه‌نه ناو زیندانه‌وه، كۆتێكی 55 دۆلاریی هێرشم كرده به‌ر و دوایه پێڵاوه‌كانی ره‌وه‌ندم كرده پێ و له ماڵێ هاتمه‌ده‌رێ. به‌قه‌ولی كاروان، ئه‌و خه‌ڵكه قوڕبه‌سه‌ره‌ی سلێمانی سه‌هله، كه‌ری ئه‌م وڵاته‌ش روخساری وه‌ك منی پێ سه‌یره و لێی ده‌سڵه‌مێته‌وه، جا مه‌به‌ستم له‌و قسه‌یه ئه‌وه بوو، هه‌ركه له ماڵێ هاتمه‌ده‌رێ، لات و خۆڕییه‌كانی سه‌ری كۆڵانه‌كه‌مان و ژنه بێكاره له‌به‌رده‌رگا هه‌ڵترووشكاوه‌كانی دراوسێمان هه‌ركه منیان بینی به سه‌تی وه‌ك خۆیانیان نیشان دام و تا دوور كه‌وتمه‌وه هه‌ر مێشكم بلای پشتی سه‌رمدا مه‌شغووڵ بوو.
ده‌ی وه‌ڕێ كه‌وتم 200 هه‌نگاو تێپه‌ڕ نه‌ببووم كه ئاره‌قه وه‌ك جۆگه‌ی سه‌رولێژ له‌پشت ملمه‌وه به‌ره‌و دۆڵی قوونێم رێچكه‌ی به‌ست، ئاخر بای بابم لێره هێشتا هه‌ر گه‌رمه، خۆ وه‌ك ئه‌وێ نییه! كۆته‌كه‌م داكه‌ند و به‌سه‌ر ده‌ستم دادا، ورده ورده هه‌ستم ده‌كرد ناتوانم به‌ڕێگا دابڕۆم، نێو كه‌وشه‌كان یان هه‌مان پێڵاوه‌كانی ره‌وه‌ند له ئاره‌قه‌ی لاقمدا ته‌ڕ ته‌ڕ ببوو، دووكتووره‌كان ده‌ڵێن: ویتامین سێت كه‌مه بۆیه زۆر ئاره‌قه ده‌كه‌ی، ئه‌ی هاوار به‌ماڵم من سه‌رپێیی له‌پێ ده‌كه‌م ئاره‌قه خلیسكێنم پێ ده‌كا، چ له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌وشه لۆكه‌یی و سپۆڕتانه بكه‌م؟! ئێ..! كوڕه خۆ خاوبوونه‌وه‌كه‌م هی ئاره‌قه كردنی قاچه‌كانم نییه، ئه‌ی هی چییه؟! كچێ خۆ ئه‌وه تازه ده‌زانم به‌پێم ته‌نگن! ئه‌وه بۆیه، خه‌ریكه جه‌رگ و دڵم دێته ده‌رێ، ده‌ڵێی به كێردێكی كول قامكه‌كانم داده‌تاشن! كه‌وشه‌كانم داده‌كه‌نم و به‌سه‌ر پێوه‌یان ده‌كه‌م، وه‌ڕێ ده‌كه‌وم، گۆڤارێكی مه‌هابادم به‌ده‌سته‌وه گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی رێبواره‌كان بڵێن: ماشه‌ڵا كۆڕه‌كه رۆشن بیره و گۆڤار و مۆڤارانی پێیه، دووسێ كاریكاتێرم له گۆڤاره‌كه‌دا داناوه به‌هیوام ئه‌گه‌ر له ئاسایش لێیان پرسیم خه‌ریكی چی و چ كاره‌ی بڵێم: هونه‌رمه‌ندێكی رۆژنامه‌نووسم، ئه‌گه‌ریش زانیم باوه‌ڕ ناكه‌ن، ده‌ری بێنم و پێیان نیشان بده‌م! بیری خراپ نه‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی خۆم بۆ ئه‌وه‌ی نابێ نیشانی كه‌سی بده‌م، ئاخر له‌وه‌یاندا زه‌عفم هیه!!! ده‌ی كاكیله و خۆشكیله سه‌رتان ناهێشێنم، هه‌ر رۆیشتم و چاوم له قوونه ته‌نك و سینگ و قۆڵه رووته‌كانی كچانی سلێمانی ده‌دزییه‌وه و به خۆمم ده‌گۆت: نه‌كه‌ی كوڕه، به‌له‌شی ناخێرته‌وه تۆ به‌ڵێنت به كچێكی ئه‌ودیو داوه، كچی ئه‌مدیو به‌تۆچی؟! قسه‌ی خۆشمان بێ جار جاره پیاو به‌ده‌ستی خۆی نییه، ئه‌و چاوه سه‌گبابی برسییانه هه‌ر ده‌چنه سه‌ر ئه‌وجۆره شتانه، ئیتر بۆچی! بۆچی درۆ بكه‌م؟! ده‌ی وه‌ڵا بۆ هیچ! كاكه هه‌ر به‌ڕێگه‌وه بووم، پێم وابوو هه‌ر خه‌ڵكی هه‌ولێر زۆرخۆری زگ په‌ره‌ستن، سه‌ت خۆزگه به‌خه‌ڵكی هه‌ولێر، پیاو ئه‌وان لۆمه ناكا، چوونكه ده‌ڵێی: هیچ نییه لایه‌كی به‌پانی ئه‌و شاره زه‌به‌لاحه هه‌مووی گه‌مژه‌یه و بۆ متفه‌ڕك نه‌فه‌رێكت ده‌ست ده‌كه‌وێ پێی بڵێن: رۆشن ته‌ڕه‌ماش! به‌ڵام ئه‌ی خه‌ڵكی سڵیمانی بۆ ئاوا ده‌كه‌ن؟ خۆ ئه‌وان به‌خێر ناویان به رۆشن تڕه‌ماشی مه‌ڕی ده‌ركردووه و ده‌ڵێن: وان و وا نیین! ئه‌وانه بۆ واز ناهێنن؟! ئه‌وهه‌موو خواردنه له كوێ ده‌كه‌ن! ده‌ی بای بابم با له‌وه‌ش بوگزه‌رێین، هاتم هاتم.. نا.. رۆیشتم رۆیشتم تا گه‌یشتمه ئاسایشی گشتی، نیگابانی به‌رده‌رگا گوتی: كاكه ته‌حتیله! یانی ده‌وام نییه! گوتم: بۆ؟! گوتی: به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆز و نێونه‌ته‌وه‌یی ره‌مه‌زان! به‌ڵێ: له دڵی خۆمدا گوتم: له پزووی نه‌نه‌تان بم، ئاخر حه‌وت رۆژ و جه‌ژن؟! ئه‌وه هه‌ر نه‌بڕایه‌وه؟! باشه ئه‌وه یه‌كێك بیهه‌وێ ئاسایشی ئه‌و وڵاته تێك بدات ده‌بێ لێی گه‌ڕێن تا ئه‌وه‌ی جه‌ژن كۆتایی پێ دی؟! وه‌ڵا بابه خاوێنتان ئاسایشی وڵاته‌كه‌تان پاراست! ئه‌وه‌ش له‌وه، ده‌ست له گونان درێژتر به‌ره‌و ماڵێ وه‌ڕێ كه‌وتم، له‌سه‌ری چواڕڕیانێك ویستم بپه‌ڕێمه‌وه، كابرایه‌كی شۆفیر تاكسی سه‌ری له په‌نجێره هێناده‌رێ و به پێكه‌نینێكه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی شێتی بینی بێت گوتی: بیتاشه! بیتاشه! بیتاشه!!! (مه‌به‌ستی ریشم بوو) گوتم: نه‌كیم قوزی نه‌نه‌ت بتاشم! هه‌ی گه‌لحۆ! ئه‌و رۆشت و گوێ له جنێوه‌كه‌ی من نه‌بوو، به‌خۆمم گوت: ئه‌رێ پێت چۆنه هه‌ر له‌خۆڕاوه سه‌ردانێكی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی بكه‌م و پرسیارێكیش بۆ وه‌رگرتن و شتی وا له‌وان بكه‌م!؟ ده‌ی وه‌ڵا پێم خراپ نه‌بوو، له‌سه‌ر ڕێم بوو، هه‌ر بۆیه خۆم به پرسگه‌كه‌ی داكرد و گوتم: ئه‌رێ خاڵه كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان ئێره‌یه؟ گوتی: ده‌وام نییه(ته‌حتیله) گوتم: ئێ باشه، هه‌ر ویستم بزانم: ئه‌رێ كۆلێژی هۆنه‌ره‌جوانه‌كانیش له‌م حه‌وشه‌یه‌دایه؟! گوتی: هێشتا هیچیان به ئێمه رانه‌گه‌یاندووه! كوڕه كوتم: كاكه من ده‌ڵێم چی و جه‌نابت چی وه‌ڵام ده‌ده‌یه‌وه، كۆڵێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان لێره هه‌ڵكه‌وتووه یان نا هه‌ر ئه‌وه‌نده؟ كابرا: نازانم، هێشتا هیچیان به ئێمه رانه‌گه‌یاندووه! له‌وانه بوو دیق بكه‌م، هه‌روه‌ك تووتی ئه‌و قسه‌یه‌ی دووپات ده‌كرده‌وه، پێم وابێ چه‌ند جارێكی دیكه‌شم لێ پرسی و ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و وڵامه‌ی دامه‌وه، ئیتر وڕوكاس له‌وێ را به‌ره‌و ماڵێ وه‌رێ كه‌وتمه‌وه، قاچه‌كانم هه‌مووی ببوو به‌بلۆق، ئه‌وه به‌سه‌ر پێشمه‌وه كردبوون ئاوا بوو، ئه‌گی نا ده‌بوایه وه‌ك دۆڵمه‌ی هه‌ڵوه‌شاو فاتیحای لاقه‌كانم خوێندبایه!
كاكه داگه‌ڕام به‌ره‌و ماڵێ، له‌به‌ر ده‌م مزه‌گه‌وتی گه‌وره، شێتێك په‌ڵپی به سواڵكه‌رێك گرتبوو و خه‌ڵكێكی زۆریان تێهاڵابوو، له دڵی خۆم دا گوتم: تۆ ده‌بێ ئه‌وه له‌و قه‌ره‌باڵخییه‌دا چی‌یان بۆ هه‌ڕاج دانابێ؟ كه‌چوومه پێشێ، هه‌ر ئه‌و قسه‌یه بوو كه گوتم: یانی شێتێك په‌ڵپی به سواڵكه‌رێك گرتبوو و تاو ناتاوێك ده‌یگوت: ئه‌و هه‌موو پاره‌یه چ لێده‌كه‌ی مردووت مرێ؟ بۆ خه‌رجی ناكه‌ی؟ بۆكوێی ده‌به‌ی؟! كابرای سوڵكه‌ری قوڕبه‌سه‌ریش تاو ناتاوێ دوای قسه‌كانی شێته‌كه سه‌رێكی هه‌ڵدێناو چاوێكی له خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد و دووباره ده‌ستی پێ ده‌كرده‌وه: ره‌حمه‌تی خورداتان لێ بێ خێرێكم پێ بكه‌ن! پێم وابوو ئه‌و خه‌ڵكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌ی شێته‌كه‌یان پێ جالبه راوه‌ستاون و سه‌یر ده‌كه‌ن، كه‌چی تامه‌شام كرد له‌په‌ستا په‌ستا ته‌ماشاچییه گه‌مژه‌كان پاره‌یان به سوڵكه‌ره‌كه ده‌دا، ده‌تگوت سواڵكه‌ره‌و شێته به‌یه‌كه‌وه پیلانی سواڵیان داڕشتووه، دیسان له‌به‌ر خۆمه‌وه جنێوێكم حه‌وڵه‌ی عاسمان كرد‌و و له‌وێش دوور كه‌وتمه‌وه...
+ قه‌شمه‌راندوویه‌چیلكه پیاو در چهاردهم مهر 1387 و کاتژمێر
16:6 |