عه‌رزی ئاغای خۆم ده‌کێڵم... مریشکیش فڕی. به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر نرخی مریشک به‌رز بوویه‌وه. جاران ده‌یان گووت :"گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ و منه‌تی قه‌ساب مه‌کێشه". به‌ڵام ئێستا به ده‌یان جار و سه‌دان جار منه‌تی قه‌ساب که هیچ منه‌تی بنکه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی مریشک(مرغداری)یه‌کانیش ده‌کێشین؛ به‌و شه‌رته‌ش ئیتر نرخی گونجاویان ناگوونجاو نه‌که‌ن..
له‌ئێراندا پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کان رۆژ له دوای رۆژ لووت به‌رز ده‌کاته‌وه.. بۆ وێنه نرخی مریشک هه‌ر رۆژه‌یه‌ک 100تا 200 تمه‌ن گران ده‌بێ..
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ساڵی جارێک خه‌جاڵه‌تی ماڵه هه‌ژاره‌کان بیانگرێت، به سووڕنا و ده‌هه‌وڵ له میدیاکان دا موژده به خه‌ڵکی ده‌ده‌ن که نرخی مریشک دابه‌زی.
شێوه‌ی دابه‌زینه‌که‌ش به‌م شێوه‌یه.. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ک دا 700تا 800تمه‌ن گران بووبێت ده‌س ده‌که‌ن به پڕوپاگه‌نده‌کردن که نرخی مریشک دابه‌زی.
ئه‌ویش چه‌نده داده‌به‌زێ؛ 50تمه‌نی خوێڕی..
* * *
دوای ماوه‌یه‌ک بێ پووڵی، پاره‌یه‌کی باش له گیرفانم دا بوو وام ده‌زانی ده‌م خوات !!! ویستم ئاوڕێک له زگم بده‌مه‌وه ... رۆشتمه مریشک فرۆشیه‌ک کوتم ئاغا مریشکێکم ده‌یه...
وتی بچووک بێت یان گه‌وره.
بێ بیر لێکردنه‌وه کووتم با بچووک بێت.
ده‌ستی برد مریشکیکی لاوازی بۆ ده‌رهێنام و کووتی قابلی نیه.
_ زۆر سوپاس
_ بۆ جه‌نابتان 5600 تمه‌ن
له دڵی خۆم دا کووتم ، ده‌ک به‌زیاد نه‌بێ. مریشکم گرت به ده‌سته‌وه. ملم زیاتر له جاران به‌رزتر کرده‌وه. سینگم بۆ ده‌رپه‌ڕاند. پێم خۆش بوو خه‌ڵکی بزانن که ئه‌مڕۆ چه‌نده بوورژوام. پێم خۆش بوو بڵێم به خه‌ڵکی لاچن له به‌رما... ده‌ی..
به خۆشی خۆشیه‌وه مریشکم هێنایه‌وه بۆ ماڵ. خێزانم له پێشا پێی خۆش بوو. دواتر که ده‌ستی کرد به پاک کردنی.
کووتی: ئه‌رێ فلانی! چه‌نده‌ت به‌م جووجکه داوه.
_ 5600 تمه‌ن
جیقه به‌رز بوویه‌وه..
_ بۆ خاتری خوا بۆ 6000
_ کوره 5600 تمه‌ن. له‌وه زیاتر گرانی مه‌که... دواتریش بۆ ، ئه‌و مریشکه جوانه چیه‌تی؟؟؟؟؟
_ جا تۆ بیت و بازاڕه سوسته‌که‌ی قیامه‌تت ، ئه‌وه مریشکه یان جووجکه‌یه.. جا خۆ یه‌ک پارووی جه‌نابته و ئێمه‌ش مه‌گه‌ر ده‌مت بلێسینه‌وه..
له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆم نه‌شکێنمه‌وه ...گووتم جا فه‌رقمان چیه.. ئێوه بیخۆن و منیش سه‌یری دیمه‌نه خۆشه‌کانی ئێسک و ئێسقان کڕانه‌وه‌ی ئێوه ده‌که‌م !!!!!!!!
ماڵه بابه‌كه‌م
زێنێ
مامزێ ده‌شتی بیتوێنێ
باڵام به باڵای
گرتۆ
سێ قامك كورتی
دێنێ
رۆژێك ده‌ڵێ پێبكه‌نه
رۆژێكیش ده‌مگرێنێ
رۆژێك ئه‌حواڵ
ده‌پرسێ
سێ رۆژانیش نامدوێنێ
ره‌نجی زۆری پێ
ده‌وێ
هه‌تا دارێك به‌ر
دێنێ
په‌نا ده‌به‌م
بۆ خودا
بڵێ چیم به سه‌ر
بێنێ
كوێر بم سمایل
سه‌رده‌شتی
خامۆش بووه و
ناخوێنێ
دنیا بۆ سمایلی
نه‌ما
بۆ من و تۆ چۆن
ده‌مێنێ
