سنوورێك نێوان قاحپه و فریشه، سنوورێك نێوان قه‌شمه‌راندن و نه‌قه‌شمه‌راندن
ماوه‌یه‌كه قه‌شمه‌رئاو بێ ده‌نگه، نازانم پاساوی ئه‌م بێ ده‌نگییه‌ش چییه؟ دیاره له‌وانه‌یه زۆریش سه‌یر نه‌بی، له‌م وڵاته به‌قوڕێ گیراوانه‌ی ئه‌م ده‌ورووبه‌ره و گشت وڵاتانی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ینه، كه‌وا ئێمه تێیاندا ئه‌ژین، هێنده ئازار، هێنده نه‌هامه‌تی، هێنده دڵه راوكێ و دژبه‌ر هه‌یه كه مرۆ فریا ناكه‌وێ به‌ته‌واوی بزه‌كه‌ی سه‌ر لێوی به ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی نیشانبدات، چ ده‌گا به‌وه‌ی بمانهه‌وێ به‌رده‌وام بزه‌مان له‌سه‌ر لێ بێت و، به قسه‌ی قه‌شمه‌رییش بزه بخه‌ینه سه‌ر لێوی خه‌ڵكانی تروه.
جاران، جار جاره به خۆم ده‌گوت: باشه ئه‌وه دامان نا قه‌شمه‌ریمان به زه‌وین و زه‌مه‌نیش كرد، كه‌چی؟ تا كه‌ی؟ له پێناوی چی دا؟
هه‌ر كات ئه‌م پرسیارانه‌م له خۆم ده‌كرد، به وڵامێكی ئاواهی: كوڕه ئه‌م دنیایه ئه‌وه ناهێنێ زۆری خه‌فه‌ت پێوه بخۆین، خۆم رازی ده‌كرد و، بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه له سه‌رخۆشیی نزانی خۆمدا گینگم ده‌خوارد. چما له هه‌ڵه‌ش دا نه‌بووبێتم؟! واته حه‌قیشم نه بووبێت!
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ر به‌ڕاستی، ئێمه بۆ قه‌شمه‌ری ده‌كه‌ین؟ بۆ پێده‌كه‌نین؟ بۆ خه‌فه‌ت بار ده‌بین؟ بۆ هه‌ندێك شتمان بۆ گرنگ ده‌بێ؟ بۆ هه‌ندێك شت له خۆمان و مێشكمان ده‌كه‌ین به مۆته‌كه؟ بۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌هه‌ر نرخێك بووبێت خه‌ڵك وه‌پێكه‌نین بخه‌ین؟ زۆر سه‌یه‌ره، یانی پێكه‌نین له خه‌فه‌ت زیاتر شایانی ئاوڕدانه‌وه‌یه؟ له كاتی به‌ره‌و روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیارانه هه‌موومان بیر له وه‌ڵام ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌ڵامێك كه له روانگه‌ی خۆمانه‌وه پڕ به پێست و گونجاو بێت، ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی كه له قۆناخێكه‌وه بۆ قۆناخێكی تر، له كه‌شێكه‌وه بۆ كه‌شێكی تر، له پانتاییه‌كه‌وه بۆ پانتاییه‌كی تر جیاوازن و جێی متمانه نین!!! به‌ڵام با بۆ یه‌ك جاریش، كاتێك ئه‌م پرسیارانه‌مان لێ ده‌كرێ یان بۆمان دێته پێشێ، بیر له وه‌ڵام نه‌كه‌ینه‌وه و، به‌خۆمان بڵێن: كوڕه(كچێ) بابه كێ تاقه‌تی وه‌لام دانه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه پرسیارێكی هه‌یه!؟ ئیتر با بزانین بۆ جارێكیش وه‌لام نه‌دانه‌وه به پرسیارگه‌لێكی ئاوا بنچینه‌یی چ كه‌شێكی ده‌روونیمان بۆ ساز ده‌كات!
ئه‌و شته‌ی هانی دام ئه‌م چه‌ند دێڕه ناهومێد ئاسایه بنووسم، فیلمێك بوو كه ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش بۆیان هێنام تا به‌قه‌ولی كابرا گوته‌نی وه‌ریگێرمه‌وه سه‌ر كوردی و دۆستانی شێوه هونه‌رمه‌ندمان دووبلاژه‌كه‌ی بنێرنه بازاری كوردییه‌وه. ناوه‌رۆكی گشتیی فیلمه‌كه باسی چۆنێتیی پێك هاتنی كاكێشانه‌كان و ئه‌ستێره‌كان و گۆی زه‌وی و ئه‌گه‌ریی تێدا چوونی ژیان و ته‌قینه‌وه‌ی گۆی زه‌وی له‌لایه‌ن ئه‌ستێره كلك داره‌كانی ناو كاكێشان بوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ بینین و وه‌رگێڕانی فیلمه‌كه، یه‌ك چركه خه‌یاڵێك زه‌ینمی لارێ كرد، له‌وانه‌يه خه‌یاڵه‌كه زۆر ساویلكانه و ساكار و گه‌مژ‌انه بێته به‌رچاوی خوێنه‌رانی ئه‌م دێرگه‌له، به‌لام حه‌ز ده‌كه‌م باسی بكه‌م و پرسیارێكیش ئاراستیه گشتتان بكه‌م.
خه‌یاڵه‌كه ئه‌وه بوو: لایه‌نێكی ده‌ره‌كی گوشارم بۆ دێنێ كه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین و به‌ناو بانگترین له‌ش فرۆش و قاحپه‌ی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ینه زه‌ماوه‌ند بكه‌م و واز له ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێم وایه خۆشه‌ویستی منه و خۆشم ده‌وێ، بهێنم .
بۆ یه‌ك چركه به‌خۆمم گوت: ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ به‌م زووانه گۆی زه‌ین به‌هۆی كاره‌ساتێكی سرووشتی بته‌قێته‌وه و ژیان بۆیه‌ك جاری كۆتایی بێت، چ جیاوازییه‌كی هه‌یه كه من له‌گه‌ڵ قاحپه‌یه‌ك زه‌ماوه‌ند بكه‌م یان له‌گه‌ڵ فریشتیه‌ك؟
هه‌ر دوای ئه‌وه به‌خۆمم گوت: ئه‌گه‌ر هاتوو زه‌ماوه‌ندم كرد و زانستی مرۆڤایه‌تی ئه‌و ئه‌ستێره كلكداره‌ی كه به‌ره‌ورووی گۆی زه‌ین دێت، به وزه‌ی ناوه‌كی و شتی وا بته‌قێنێته‌وه و، ژیان درێژه‌ی هه‌بێت، ئایا من هه‌ر وه‌ك كاتی ناهومێدییه‌كه‌م، ژیان له‌گه‌ڵ قاحپه‌كم بۆ ئاسایی ده‌بێت؟ وه‌لامی یه‌ك چركه‌ساتیم، به‌ڵێ بوو!
به‌ڵام دوای ئه‌وه، دیسان بۆ یه‌ك چركه، ئه‌وه‌م به زه‌ین گه‌یشت: له دنیایایه‌ك دا كه سنووری نێوان قه‌حپه و فریشه، خودا و شه‌یتان، چاك و خراپ، هیواداری و بێ هیوایی، ره‌ش و سپی، ژیان و نه‌مان و، هه‌تا دوایی... و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه پێیان ده‌ڵێين پارادۆكس و دژبه‌ر، به" ئه‌گه‌ر"ێك تێكه‌ڵ ده‌بێت و بشێوێت، چ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه هه‌یه كه ئێمه خۆمان گیرۆده‌ی داكۆكی له چاكه‌كان و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خراپه‌كان بكه‌ین؟!
چاك یانی چی و خراپ یانی چی؟ خودا یانی چی و شه‌یتان یانی چی؟ ره‌ش یانی چی و سپی یانی چی؟ قه‌حپه یانی چی و فریشه یانی چی؟ و ...
له كۆتایی دا من به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتم كه هیچ وه‌ڵامێك بۆ هیچ پرسیارێك له‌جێی خۆی دا نییه و هیچ شتێك بۆ داكۆكی كردن و بۆ سه‌ركۆنه‌كردن ناشێت و ته‌نیا ده‌بێ "بژین"! به‌بێ له‌به‌ر چاو گرتنی هه‌ر چه‌شنه رابدروویه‌ك و داهاتوویه‌ك، به‌بێ له‌به‌چاو گرتنی هه‌رچه‌شنه چاكه‌یه‌ك و خراپه‌یه‌ك، ده‌بێ بژین و له هه‌نووكه دا خۆمان به‌ری بكه‌ین له هه‌رچه‌شنه بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه پێمان وایه راسته، یان ناراسته، واته ده‌بێ خۆمان قوتار و ده‌رباز بكه‌ین له هه‌رشێك كه پێی ده‌ڵێن راست و له هه‌ر شتێك كه پێی ده‌ڵێن ناراست!
كه‌واته من"ژیان"ی به‌بێ ده‌لیل و به‌بێ پاساو، بۆ تا ئه‌م قۆناخه له ته‌منی خۆم په‌سه‌ند ده‌كه‌م، كه‌واته من قه‌شمه‌رئاوای ببێ بابه‌ت تا ئه‌م قۆناخه له ژیانی بلاگ نووسی خۆم په‌سه‌ند ده‌كه‌م.
كه‌واته من هیچ پاساوێكم بۆ "ژیان" و بۆ " نه‌ژیان" نییه، كه‌واته من هیچ پاساوێكم بۆ "نووسین" و "نه‌نووسین" له قه‌شمه‌رئاوادا قه‌بووڵ نییه، كه‌واته ده‌بێ جارێ مردووئاسا بژیم! كه‌واته ده‌بێ جارێ مردووئاسا له قه‌شمه‌ڕئاوا بڕوانم...
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه:: ئایا سنوورێك له نێوان قاحپه و فریشه و سنوورێك له نێوان قه‌شمه‌راندن و نه‌قه‌شمه‌راندن ده‌بینن؟! ئێوه له‌م پێوه‌ندییه‌دا چۆن بیر ئه‌كه‌نه‌وه؟

